دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان پێداچوونەوە بە بڕیاری دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ و گالانت ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-30

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەریەک سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگریی پێشووی ئەو وڵاتە دەرکرد، ئێستا دادگاکە ڕەتیدەکاتەوە پێداچوونەوە بە بڕیارەکە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەریم خان، داواکاریی گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی پێداچوونەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاند،'' لەئێستادا کاتێکی گونجاو نییە بۆ پێداچوونەوە بە داوایەکی لەم شێوەیە، بەڵام ئەگەری هەیە لە قۆناغەکانی داهاتوودا داواکارییەکی لەو شێوەیە پێشکەش بکرێت''.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە بڕیاری دادگا گوتی، "ئیسرائیل دان بە بڕیارەکەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان نانێت، ئێمە بەردەوام دەبین و هیچ فشارێک کارمان لێناکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، ئەو تاوانانەی لە کەرتی غەززە ئەنجامدراون لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






