
باڵەخانەی پەرلەمان و لۆگۆی (پارتی و نەوەی نوی) - گرافیک (ئاڤا)
ئاڤا نیوز
لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن بەڕوونی لەسەر هیچ بنەمایەکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕێککەوتنیان نەکردووە، ئاڤا سێ سیناریۆی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دەخاتەڕوو، کە بە ئەگەری زۆرەوە یەکێکیان جێبەجێ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 02-12-2024، یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەکی جددی دەرنەکەوتووە بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن لەسەر ئەوەی کاندیدەکانیان یەکلایی بکەنەوە و پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێرن، پارتی و نەوەی نوێ دوو لایەنی دیارن بە ئەگەری زۆرەوە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن دەکات، جگە لە خوێندنەوەی ناوی ئەندامان، بەگوێرەی ڕیزبەندی پیتی کوردی کاندیدە دەرچووەکان بانگهێشت دەکات بۆ سوێندخواردن، هاوکات دەتوانێت دەرگا بەڕووی خۆپاڵاوتنی کاندیدەکان بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، جێگرەکەی و سکرتێری پەرلەمان، بەو مەرجەی 50+1 ـی ئەندامان ئامادەبن.
ئەگەر ڕێژەی یاسایی تەواو بێت، لایەنەکان کاندیدەکانیان پێشکەش دەکەن، هەر کاندیدێک 50+1ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان، ئەگەر هیچیان ئەو ڕێژەیان بەدەست نەهێنا، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەچێتە گەڕی دووەم.
لە گەڕیی دووەمیش ئەو دوو کاندیدەی زۆرترین دەنگیان لە گەڕی یەکەم بەدەستهێناوە، لەسەر پۆستەکە ڕکابەری دەکەن، ئەوکاتیش کامیان دەنگی زیاتر بهێنێت دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان، لەگەڕی دووەمدا دەنگی 50+1 پێویست ناکات، بەڵام هەر دەبێت 51 پەرلەمانتار لە ژوورەوە بن.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، سێ سیناریۆ لە ئارادان و ئەگەری ڕوودانیان بەهێزە، ئەمانەن:-
یەکەم: نەوەی نوێ کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، چونکە یەکێک بووە لە داواکارییەکانیان بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی نوێدا، بەڵام هێشتا دیار نییە کاندیدەکەیان کێیە، پارتی و یەکێتی ڕەزامەندییان دەربڕیوە یان نا.
دووەم: هەڵوێستی یەکێتی تا ئێستا ناڕوونە لەسەرئەوەی کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یان نا، بەڵام بە ئاشکرا و لە کۆبوونەوەکان ڕەتیان کردووەتەوە ئەو پۆستە وەربگرن و دەڵێن لە ڕابردوودا خێریان لێ نەدیوە، لێرە ئەگەرێکی کراوە هەیە کە پارتی کاندیدێک پێشکەش بکات و بەسەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت تا لە دانوستاندن پۆستەکان یەکلایی دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی نەوەی نوێ هەلەکە نەقۆزێتەوە لەم ماوەی کە پۆستی سەرۆکی دانیشتنی پەرلەمانی لایە.
سێیەم: ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە لایەنەکان ڕێکنەکەوتن لەسەر یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، لە دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممە تەنیا ئەندامەکان سوێند دەخۆن، ئیتر لایەنێک دێتە دەرەوە و ڕێژەی یاسایی دەشکێنرێ و دانیشتنەکە بە کراوەیی دەهێڵرێتەوە تا هەموویان ڕێک دەکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





