
گرووپە چەکدارەکان لە حەلەب
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕێگری لە دەرچوونی کوردان لە شاری حەلەب دەکەن و دەیانیان لێدەکوژن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو سەرچاوانەی دەست ئاژانسەکانی هەواڵ کەتوون، ژمارەیەک هاووڵاتیی کورد لە کاتی هەوڵدان بۆ جێهێشتنی تەل ڕەفعەت و شەهبا کوژراون و هەر بەگوتەی ئەو سەرچاوانە گرووپە چەکدارەکان ڕێگرییان لە زیاتر لە 150 هەزار کورد کردووە لەو دوو ناوچەیە بچنە دەرەوە.
لەلایەکی دیکە: دوو سەرچاوە بە ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەستیان کردووە بە کشانەوە لە بەشەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان دەڵێن ڕێککەوتنی کشانەوە لە شێخ مەقسوود و بوستان باشا و ناوچەکانی دیکەی شارەکە ڕێگە بە هاووڵاتیانی مەدەنی دەدات بچنە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیەکاندان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پەرەسەندنە چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە هات کە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەژماری X ـی خۆی ڕایگەیاند "ڕووداوەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بە خێرایی و لەناکاو پەرەیان سەندووە، چونکە هێزەکانیان لە چەند لایەکەوە ڕووبەڕووی هێرشی تووند بوونەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە داڤۆسین
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





