بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یەکەی 80 کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هێنا
- کوردستان
- 3 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە هەولێر ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی 16ـی هێزەکانی سەر بە فەرماندەی یەکەی 80 بەڕێوەچوو، ئەمەش ئامادەکارییە بۆ گواستنەوەی هێزەکە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
وێنە گەورەکە: دەبێت پەیکەری وەزارەتی پێشمەرگە لە 11 فیرقە پێکبێت، ئەو فیرقانەش لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی یەکەی 80 و 70 پێکدەهێنرێن، تاوەکو ئێستاش چوار فیرقە پێکهێنراون. فەرماندەیی هێزەکانی 80 وەک ئامادەکارییەک بەردەوام خولی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی دەکات، بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ سەر فیرقەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە بنکە مەشقی پیادەی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعوود بارزانی، ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی 16ـی هێزەکانی یەکەی 80 بەڕێوەچوو، کە بۆ ماوەی سێ مانگ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی سەر بەو فەرماندەیە کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی کارنامەی پارتییە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ بکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە کوردستانییەکان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە کوردستانییەکان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی چوار پەیام ئاراستەی عێراق دەکات





