ئاڤا چیرۆکی هاوردەکردنی دەیان هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 3 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان دەیان هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هەیە، لەمەودوا لێخوڕینیان قەدەغەیە و لە هەر شوێنێک ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ئەم بڕیارەش هاواری لە خاوەنەکانیان هەڵساندووە و هەر یەکێکیان پێنج بۆ حەوت هەزار دۆلار زیان دەکات، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤاش یەکێتی لە هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە 105 ملیۆن دۆلاری قازانج کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: كەم كەس هەیە لە هەرێمی كوردستان نەزانێت ئۆتۆمبێلی مەلیکە چییە، ناوە ڕاستەقینەكەی تۆیۆتا كراونە، ئۆتۆمبێلێكی جوانە و تایبەتمەندی باشی هەیە، بەڵام ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان هەن، بێ سەرەتان، هەموویان نا، بەڵام زۆربەی ئۆتۆمبێلە مەلیكەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینن كە بەپێی زانیارییەكان ژمارەیان زیاتر لە 35 هەزار ئۆتۆمبێلە لەو سنوورە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەقامەكانی هەولێر و دهۆك هیچ ئۆتۆمبێلێكی مەلیكە نابینرێ و نییە، چونكە قەدەغەیە و پۆلیسی هاتووچۆی هەر بیانبینێت دەستیان بەسەردا دەگرێت، لەبەر ئەوەی بێ سەرەتان و ژمارەشیان نییە و بە ڕێگەی قاچاخ هێنراون بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام لە دەوروبەر و ناوچە دوورەدەستەکان هەن، وەکو ئاکرێ و چۆمان و سیدەکان و ..هتد. لەو ناوچانەش ناتوانن زۆری پێ بڕۆن و دەگیرێن.
ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بۆچی بووەوە هەواڵ؟
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو داواکاری گشتیی داوای لە تەواوی بازگەکانی سنووری سلێمانی کرد بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بەو ئۆتۆمبێلانە نەدەن بچنە ناو سلێمانییەوە و دەستیان بەسەردا بگرن، بەڵێننامەش لە خاوەنەکانیان وەربگیرێت، بردنەدەرەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەش لە سنووری هەرێمی کوردستان نایاساییە.
بڕیارەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی
دوێنێش لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی چەند بڕیارێكی سەبارەت بە قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەرکرد، بەپێی ناوەڕۆكی بڕیارەكان لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بچێتە ناو شاری سلێمانی، هاوكات ڕێككاری یاساییش بەرامبەر هەر ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتا دەگیرێتە بەر و هیچ ڕێگەپێدان و نووسراوێک (واستە) لە هەر لایەنێکەوە بێت قبوڵ ناكرێت.
هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی مەلیکە
هاوکات ئەمڕۆ مەفرەزەکانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانیش دەستیان بە سەر ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی مەلیکەدا گرتووە و هەڵمەتەكەیان بەردەوام دەبێت. ئەم هەڵمەتە هاواری لە خاوەن مەلیكەكان هەڵساندووە، چونكە پارەیان پێداوە و ئێستاش ئەگەر دەستی بەسەردا بگیرێت، كورد گوتەنی پارەكەیان ئاو و ئاو دەچێت.
کڕین و فرۆشتنیان ڕادەگیرێت
ئێستا خاوەنی مەلیكە ناتوانێ هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێلەكەی بكات، هەر یەكەیان لە پەنایەك یان گەراجێك یان لە حەوشەی ماڵەكەی ڕایگرتووە، بەپێی بەدواداچوونێكی ئاڤا، دوای بڕیارەكە کڕین و فرۆشتن بەو ئۆتۆمبێلانە بە تەواوی ڕاگیراوە و لە مەعەرەزەکان مامەڵەیان پێوە ناکرێت.
چۆن هێنرانە کوردستان؟
لە ساڵانی ڕابردوودا سێ بازرگانی هاوبەشی سەر بە ئیدارەی گشتیی یەکێتی، نزیکەی 35 هەزار ئۆتۆمبێلی مەلیکەی سیکراب کە هەر دانەی بە هەزار دۆلار کڕدرابوو، لە وڵاتی ئیماراتەوە گەیاندیانە سنووری نەجەف، دواتر بۆ بەغدا و لەوێشەوە هێنرانە ناحیەی سەعدییە لە سنووری ماددەی 140، دواتر لە بازگەی کەلارەوە مەلیکەکان ئاودیوی سنووری سلێمانی کران.
چۆن یەکێتی ڕێگەی بە هاوردەکردنی مەلیکەکان دا؟
ئەوکات ئیدارەی گشتی یەکێتی، فەرمانی بە بازگەکانی سنووری کەلار کرد ڕێگە بە هاتنە ناوەوە ئەو ئۆتۆمبێلە سیکرابانە بدرێت، هاوکات لە بەرانبەر هاوردەکردنی هەر ئۆتۆمبێلێکی مەلیکە، نزیکەی سێ هەزار دۆلار وەرگیراوە، بە کۆی گشتیش ئەگەر 35 هەزار مەلیکە هاوردە کرابێت، ئیدارەی یەکێتی 105 ملیۆن دۆلاری قازانج کردووە.
پارچە سیكرابەكان چۆن كران بە ئۆتۆمبێل؟
دوای ئەوەی بازرگانان سەرکەوتوو بوون لەوەی مەلیکەکان بگەیێننە سنووری سلێمانی، لە کەلار و قەڵادزێ پارچە سیکرابەکان لێکدراونەتەوە، دواتر بە پێنج بۆ شەش هەزار دۆلار (50 بۆ 60 وەرەقە) لە بازاڕەکاندا فرۆشراون، تاوەكو پێش ئەو بڕیارەش نرخی هەر یەکێکیان هەر لە دەوروبەری 50 بۆ 70 وەرەقە بوو، بەڵام ئیدی لەمەودوا پێناچێت پارە بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و چین کۆدەبنەوە
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا پێشنیازێكی نوێ بۆ ئاگربەستی ئۆکراینا دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
گەڕی یەكەمی پرۆسەی چەكدانانی پەكەكە لە ئەشكەوتە جاسەنە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
گەڕی یەكەمی پرۆسەی چەكدانانی پەكەكە لە ئەشكەوتە جاسەنە دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ تێکشێکنرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسولی میسر: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان تۆکمەتر بکەین
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرەكەی قەرەداغ تەندروستیی دوو كارمەندی پۆلیسی دارستان تێكدەچێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات