لە زۆربەی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕەچاوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نەکراوە
- کوردستان
- 2024-12-04
ئاڤا نیوز
لە بەشێکی زۆری زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاوی گونجاندنی شوێن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نەکراوە، ئەمەش بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم خوێندنیان، بەشێک لە باڵەخانەکان بۆ کەسێکی ساغ شیاو نین چ جای بۆ خاوەن پێداویستییەکی تایبەت، چونکە هەر لە شوێنی پارکینگی ئۆتۆمبێل، حەوشە و هۆڵەکانی خوێندن ڕەچاوی هاتووچۆیان بۆ نەکراوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێی مانگی 11ی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە. بەپێی ئەمارێکی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژینی کوردستان، زیاتر لە 20 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە جۆری کەمئەندامی فیزکی کە بە هەر هۆکارێک ئەندامێک یان زیاتری جەستەیان لەدەست داوە لە هەرێمی کوردستان هەن، بەشێکیان دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن، بەڵام لە ناوەندەکانی خوێندن ژینگەیان بۆ نەڕەخساوە.
چیرۆکی مامۆستایەکی زانکۆ: سندوس عەلی، مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدینە و خاوەن پێداویستی تایبەتە، ڕۆژانە قوتابییەکانی لە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بە زەحمەتییەکی زۆر دەیگەیێننە ناو هۆڵەکانی خوێندن و دەڵێت: "لەڕووی مرۆڤایەتییەوە زۆر هاوکاری دەکرێن، بەڵام ژینگەی باڵەخانەکان بۆ ئەوان گونجاو نییە، خۆ ئەگەر بمەوێت لە نهۆمی دووەم سیمینار بکەم، ناتوانم بگەمە ئەوێ، چونکە بەرزکەرەوەی تێدا نییە، ئەمەش وادەکات خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە خویندن داببڕێن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ژمارە 22ی ساڵی 2011، مافی گەیشتن و ژینگەی شیاو، یەکێکە لە مافەکانیان و هەموو خاوەن پێداویستییەکی تایبەت مافی هەیە بگاتە ئەو شوێن و ئامێر و پلە و پیشە و ئاستانەی کەسانی تر دەتوانن پێی بگەن. ئەوان لەم یاسایە ڕازین بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییانە جێبەجێنەکردنی یاسایەکە وەک خۆی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عێراق هۆشداری دەداتە ڕووسیا لەسەر ناونووسینی گەنجان بۆ بەرەی شەڕ
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
دۆلار و زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای عەرەبی سووریا لە کەمپی هۆل جێگیربووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن





