
وێنەیەکی شاخی کورە لە کەلار لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرای دەکات کە یەکێک لە شارستانییەتەکانی کوردستان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ پێش زایین و بە کۆنترین و سەرەتاییترین شارستانی لە مێژوو دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: تیمێکی نێودەوڵەتی لە ژێر سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆر کلاودیا گلاتز لە زانکۆی گلاسۆی سکۆتلەندی لە ساڵی 2019ـەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کەلەپووری گەرمیان دەریانخستووە، شاخی کورە کە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە قەزای کەلار دوورە، کۆنترین و سەرەتاییترین شارستانیەتە و دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ پێش زایین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: توێژینەوەکە دەریخستووە کە لەو شارستانیەتە سەرەتاییانەدا دەفری گەورەی نانخواردن دۆزراوەتەوە و ئەوە دەردەخات بۆ خزمەتکردنی نانخواردنی بەکۆمەڵ بەکارهاتوون، بۆ نموونە پێدانی خواردن وەکو پاداشت بەو کەسانەی کاریان کردووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەبارەت بە هەڕەمی دەسەڵات توێژینەوەکە پێمان دەڵێت: ئەندامانی کۆمەڵگەکە ئامادە بوون بەرەنگاری بنوێنن و ئەو سیستمی هەڕەمیەش ڕەتبکەنەوە بە هۆکاری ئەوەی ئامادە نەبوون سازش لە سوود و بەرژەوەندییەکانیان بکەن بۆ خاوەن دەسەڵاتەکانی ناو کۆمەڵگەکە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عەلی، شوێنەوارناس لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ''شاخی کورە کۆنترین و گەورەترین نیشینگەیە کە لە سەردەمی وەرکا لە گەرمیان هەیە''.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو زانیارییانەی کە بڵاوبوونەتەوە و باس لە کۆنترین شوێنی حکومرانی لە شاخی کورە لە قەزای کەلار دەکەن، محەممەد عەلی، شوێنەوارناس دەڵێت، "لێکۆڵینەوەکان هێشتا ماویەتی، هێشتان دڵینانین کە ئایا کۆنترین حکومرانی لە شاخی کورە دۆزراوەتەوە یان نا، بەڵام لەوانەیە شتێکی وا لە داهاتوودا بدۆزرێتەوە''.
لەلایەکی دیکەوە: لە دۆزینەوەکاندا کۆمەڵگەی ڕیتواڵ دۆزراونەتەوە کە بەڵگەن لەسەر ئاهەنگ و کۆبوونەوەی بەکۆمەڵ ئەم دۆزینەوانە دووبارە فۆڕمەکانی دەسەڵاتی ناوەندی دەردەخەنەوە کە خەڵکی ئەم کۆمەڵگانە چۆن ڕووبەڕووی دەسەڵات بوونەتەوە و داینەمیکیەتێکی ئاڵۆزی ناو مێژووی میزۆپۆتامیاش ئاشکرا دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق لەبارەی سەقامگیریی بەهای دینار کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە بنکەکانی شەدادی و خەراب ئەلجیر دەکشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی زیاد بووە






