هەسەدە: تەحریر شام هەڵمەتی ڕفاندنی لە گەڕەکە کوردییەکان دەستپێکردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-05

لۆگۆی هەسەدە و تەحریر شام، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، چەکدارانی تەحریر شام، هەڵمەتێكی فراوانی ڕفاندنی كەسانی بێ چەکی لە گەڕەكی شەهبای باكووری شاری حەلەب دەستپێكردووە.
وێنە گەورەكە: ماوەی چەند ڕۆژێكە شەڕ و پێكدادان ناوچەكانی باكووری سووریا و شاری حەلەب گرتووەتەوە، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەشێكی زۆری شارەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە، بەهۆیەوە دوو گەڕەكی كوردنشینی حەلەب، لەژێر گەمارۆی سەختی شەڕ و برسیکردن دان. هەسەدەش گرووپە چەکدارەکان بە ڕفاندنی هاووڵاتیان تۆمەتبار دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" لە ڕاگەیێنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، میلیشیاكانی تەحریر شام زیاتر لە 120 ئۆتۆمبێلیان ڕفاندووە كە سەدان هاووڵاتی سڤیل لەنێویاندا بووە و بەنیازبوونە بەرەو ناوچەكانی ژێر حكومڕانی هێزە كوردییەكان كۆچ بكەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە، میلیشیاكان هاووڵاتییانی ڕفێندراویان بەرەو ناوچەی شێخ نەجار بردووە كە ئێستا ناوچەیەکی چۆڵكراو و بێ خزمەتگوزارییە.
ئەوەش بزانە: گروپە چەكدارەكان زیاتر لە 15 هەزار كەسی سڤیلیان بە بارمتە گرتووە و برسیێتی بەسەر سەپاندوون، ڕێگری دەكات لە گەیشتنی ئاو و خۆراكی پێویست بۆیان.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 17 خولەک لەمەوپێش
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
17 خولەک لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە






