بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتن لەلایەن سەرۆکی دانیشتنی یەکەم بەڕێڕەوی یاسایی تێپەڕنەبووە
- کوردستان
- 2024-12-08

دیمەنێک لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەتەمەنترین پەرلەمەنتاری پەرلەمانی کوردستان کە نەوەی نوێیە و بانگهێشتی ئەندامانی کردووە بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتن و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانیش ئاماژە بەوەدەدات، کە ئەم بانگهێشتە بەڕێڕەوی یاسایی تێپەڕنەبووە و بانگهێشت لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 02-12-2024، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەممەد سلێمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بەڕێوەچوو، ئەندامانی خولی نوێ سوێندی یاساییان خوارد و دواتر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی کرایەوە و 16 پەرلەمانتار خۆیان کاندیدکرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسیی و تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی لە بڕگەی دەنگدان، دانیشتنەکە بە کراوەیی جێهێلدرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد سلێمان، بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمان و سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، داوا لە ئەندامان دەکات کاتژمێر 11:00ی ڕۆژی سێشەممە 10-12-2024، لە هۆلی پەرلەمان ئامادە بن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.
لێدوانی فەرمی: سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتن لە ڕێگەی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت و دواتر لە سایتی فەرمی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە، ئەوەی سەرۆکی یەکەمی دانیشتن کردوویەتی بە ڕێڕەوی یاسایی تێنەپەڕیوە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، لەماوەی پێنج خولی ڕابردوو بەبێ ڕێککەوتنی سیاسیی لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی سەرینەگرتووە.
ئەمەش بزانە: 16 پەرلەمانتار خۆیان بۆ وەرگرتنی سێ پۆستەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان (سەرۆک، جێگر و سکرتێر) کاندید کردووە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت لە دانیشتنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی 50+1ـی پەرلەمانتاران ئامادەبن، مەرجە کاندیدی هەڵبژێردراو لە گەڕی یەکەم 50+1ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






