
چەند پێشمەرگەیەک لە کاتی مەشق و ڕاهێنان
ئاڤا نیوز
ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەری لەسەر خێراکردنی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەش لەمبارەیەوە، دەڵێت "ڕووداوەکانی ناوچەکە هاندەرن بۆ خێراکردنی هەنگاوەکان، دەمانەوێت دوو فەرماندەیی دەڤەر دروست بکەین، بۆ ئەمەش پێویستمان بە یارمەتی پارتی و یەکێتی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەیە".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 8-12-2024، وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرۆک ئەرکان لەگەڵ فەرماندەی یەکەکانی 70 و 80 کۆبوونەوە، لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەرنامە و پلانەکانەوە گفتوگۆیان کرد.
لێدوانی فەرمی: لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕووداوەکانی ناوچەکە هاندەرە بۆ خێراکردنی هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە، پێویستمان بە یارمەتی پارتی و یەکێتی هەیە و دەبێت ڕێککەوتن بکەن و زوو حکومەت پێکبهێنن.
ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوەشی گوت: ئێمە دوو فەرماندەیی دەڤەر دروست دەکەین کە لە ئاستی فەیلەق دا دەبن، فەرماندەیی دەڤەری یەک و فەرماندەیی دەڤەری دووی سوپای وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سنوورەکانی سلێمانی و هەولێر، بۆ هەر پارێزگایەکیش فیرقە دروست دەکەین.
زانیایی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دروستکردنی ئەو دوو فەرماندەییە گفتوگۆی لەسەر کراوە، مەبدەئییەن هەموو لایەک لەسەر بابەتەکە ڕازیبون و چەند ئالییەتێک بۆ دروستکردنی دانراوە، هەروەها بۆچوونی فەرماندەکانی یەکەکانی 70 و 80 لەسەر بابەتەکە و میکانیزمەکانی وەردەگرن و دەسەڵاتەکانیان دیاری دەکرێن، ئەم دوو فەرماندەیەش دەبنە جێگرەوەی یەکەی 70 و 80 و لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە دەبن نەک حیزب.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دانانی فەرماندەیی دەڤەر پێویستی ڕێکاری یاسایی و دارایی هەیە، دەبێت لە چوارچێوەی یاسا و پەیڕەو ڕێکبخرێتەوە، دواتر بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نزیکەی 30 لیوای هەیە، تاوەکو ئێستا یەک لەسەر سێی هێزەکانی پێشمەرگە لە یەکەکانی 70 و 80 لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2022 لێکتێگەیشتنێک لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و پنتاگۆن بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە، هەروەها کات و میکانیزمی جێبەجێکردنیشی بۆ دانراوە، بەگوێرەی ئەو لێکتێگەیشتنە دەبێت تاوەکو مانگی 10ی ساڵی 2026 یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی بێت و هەموو هێزەکان بخرێنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
 - قوتابیێكی بەهرەمەندی دهۆك بیرۆكەیەكی ناوازە دادەهێنێت
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
 - سەرۆک بارزانی سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
 - بارینی بەفر لە قەرس كاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 - دیداری ترەمپ و پووتین بە فەرمی هەڵدەوەشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
 - شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفربارین باکووری کوردستانی جوانتر کردووە- 1 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - لە هەولێر دوازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی بە بەشداری هەزاران كەس بەڕێوەچوو- 3 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - هەوڵێکی نهێنی ئەمریکا بۆ ڕفاندنی سەرۆکی ڤەنزوێلا شکست دەهێنێت- 17 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - مێژووی گوندەکانی هەورامان بە دۆکیۆمێنت دەکرێت- 17 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - لە دهۆک کاندیدێکی پارتی ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ 79 کوڕ و 79 کچ ڕێکخست- 17 کاتژمێر لەمەوپێش 
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
 - قوتابیێكی بەهرەمەندی دهۆك بیرۆكەیەكی ناوازە دادەهێنێت
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
 - سەرۆک بارزانی سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
 - بارینی بەفر لە قەرس كاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
 - دوای بەدواداچوونی ئاڤا محەممەد قوربانی ئازاد كرا
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
 - شارەوانی مەریوان دوای ڕاپۆرتێکی ئاڤا گەڕەکی ئاشتی قیرتاو دەکات
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
 - ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بۆ ئاڤا: کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدان حەرامە






