
گرافیکی پارە و ئاڵای عێراق و کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 430 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم بڕە پارەیە بەشی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 دەکات.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو بەغدا بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی کورتهێنان هەرێمی کوردستان ئامادە نەبوو وەریبگرێت. دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەغدا بڕیاری دا ئەم بڕە پارەیە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان بنێرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەغدا بڕی 430 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش بزانە: بڕیارە ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاو بکاتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مووچە دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت