دوایین زانیاریی لەسەر دابەشکردنی 21 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دەستەی وەبەرهێنان
- کوردستان
- 2024-12-11
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 119 هەزار کەس فۆڕمی وەرگرتنی 21 هەزار شووقەکەی پڕکردووەتەوە، ئێستا دەستەی وەبەرهێنان سەرقاڵی کۆکردنەوەی دەرخستەی وەبەرهێنەرەکانە، دواتر لیژنەیەکی باڵا پێکدەهێنرێت و ئەو دەرخستەیەی کە لەگەڵ داواکاری دەستەی وەبەرهێنان و گوزەرانی هاووڵاتیان گونجاو بێت، هەڵدەبژێردرێت و دەست بەکارەکەی دەکات.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لەگەڵ دەستپێکی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی وەبەرهێنەری گونجاو، بوونیادنانی یەکەکان و هەڵاوێرکردنی ناوەکان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەستپێدەکات، پشکی سەرجەم ناوچەکان دیاریکراوە."
شێوازی جێبەجێکردن: شێوازی دابەشکردنی ئەو یەکانە و دیاریکردنی پشکی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەگوێرەی ژمارە و ڕێژەی دانیشتووان و کەسانی کەمدەرامەت دەبێت، مەرجە ماوەی پێدانی قستەکان بۆ ماوەی 15 ساڵ بێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ گوزەرانی هاووڵاتیان یەکبگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەو 21 هەزارە پشکی تایبەت بۆ خێزانە کریستیانەکان دابینکراوە، هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کریستیانەکانی سنووری قەزای عەنکاوە دروستدەکرێن، ماوەیەک پێش ئێستا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا و پڕۆژەکە لە جێبەجێکردندایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






