
هۆڵى ئاهەنگگێڕانى هەیسەم لە قەزای حەمدانییە
ئاڤا نیوز
دادگای نەینەوا لەبارەی ڕووداوەکەی ساڵی ڕابردووی قەزای حەمدانییە کە دەیان قوربانی لێکەوتەوە، خاوەنی هۆڵی ئاهەنگێڕانەکەی بە تاوانبار لە قەڵەم دا و بڕیاری 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ئەیلوولی ساڵی 2023 هۆڵى ئاهەنگگێڕانى هەیسەم لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگری گرت کە زۆرینەی دانیشتووانی ئەم قەزایە کریستیانن، ڕووداوەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا بوو و بەگوێرەی کۆتا ئاماری قائیمقامییەتی قەزاکەش، لە ڕووداوەکەدا 134 کەس گیانیان لەدەست داوە و 150 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بڕیاری فەرمی: دادگای تاوانەکانی نەینەوا لەسەر ڕووداوەکەی ساڵی ڕابردووی حەمدانییە بڕیاری خۆی دەرکرد و خاوەنی ئەو هۆڵی ئاهەنگێڕانەی کە ئاگری تێدا کەوتەوە بە کەمتەرخەم لە قەڵەم دا، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاری 10 ساڵ زیندانییکردنی بۆ دەرکرد. هەروەها هەموو ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا زیانمەند بوون، دەتوانن داوای قەرەبووکردنەوە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی لیژنەى لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆڵەکەی حەمدانییە، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی یاریی ئاگرینەوە بووە و ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانیش لە هۆڵەکەدا وەک پێویست جێبەجێنەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






