وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: هێزەكانمان لە هەرێمی كوردستان لە ئەرک بەردەوام دەبن
- کوردستان
- 2024-12-12

بۆریس پیستۆریوس،وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختی لەسەر پابەندی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی پێنجشهممه 2024-12-12 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا و بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماتکاران، پێکهاتبوو.
زانیاریی زیاتر: لە كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، هەریەك لە جهعفهر شێخ مستهفا جێگرى سهرۆكی هەرێمی كوردستان و شۆڕش ئیسماعیل، وهزيرى پێشمهرگه و سوپاسالارى پێشمهرگه و باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق و نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ئهڵمانيا ئامادهى بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ههموو بوارەکاندا دووپات کردەوە، بهتايبهتى ستايشى ڕۆڵی ئەڵمانیای لە پشتیوانیکردنی عێراق و ههرێمى كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا كرد، هاوكات هاوكاريى هێزهكانى ئهڵمانياى له پرۆسهى يهكخستنهوهى پێشمهرگه و يارمهتييهكانى ئهڵمانياى بۆ پێكهاتهكان، بهتايبهتى ئێزدييان بەرز نرخاند.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لەسەر پابەندی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. ههروهها خۆشحاڵيى خۆى به ئهركى هێزهكانيان له ههرێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كردهوه كه بهردهوام دهبن.
ئەمەش بزانە: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووريا، کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر ئەرک و چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دۆخی گشتیی عێراق، تاوتوێ کران، تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: عێراق پاڵپشتی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق لەبارەی سەقامگیریی بەهای دینار کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و فەرەنسا پرسی کڕینی ڕاداری پێشکەوتوو تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی زیاد بووە





