ئەمریکا و کوێت داوا لە عێراق دەکەن ڕێز لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بگرێت
- عێراق
- 2024-12-14

سنووری وشکانی نێوان عێراق و کوێت
ئاڤا نیوز
هەریەک لە ئەمریکا و کوێت داوا لە عێراق دەکەن ڕێز لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بگرێت، بەتایبەت بڕیاری 833 ی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دیاریکردنی سنوور.
وێنە گەورەکە: دوای داگیرکردنی کوێت لە ساڵی 1990 لەلایەن سوپای پێشووی عێراق. ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە سنوورە وشکانی و ئاوییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دیاریکرد و عێراق پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەكانی لیژنەكە ڕاگەیاند، ساڵی 1993 لیژنەكە بڕیاری ژمارە 833ـی لەوبارەیەوە ڕاگەیاند، هەردوو وڵاتیش پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەکە ڕاگەیاند.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا و کوێت شەشەمین گەڕی دیالۆگی ستراتیژییان لە ڕۆژانی 9 تا 11ـی کانوونی یەکەمی 2024 بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا و دواتر ڕاگەیێنراوێکیان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەنجامدانی دیالۆگەکە:
- ئەمریکا و کوێت جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوبەشی مێژوویی و ستراتیژی نێوانیانیان دەکەنەوە، پابەندبوونی واشنتن بە ئاسایشی کوێت و پەرەپێدانی هاوکاریی لە بوارەکانی بەرگریی، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، بازرگانی، وەبەرهێنان و بوارەکانی تر جەختی لەسەر کرایەوە.
- هەردوو وڵات جەختیان لەسەر گرنگی پابەندبوونی عێراق بە سەروەریی کوێت و یەکپارچەیی خاکی کوێت و ڕێزگرتن لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەتی بڕیاری 833 ی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دیاریکردنی سنوور کردەوە.
- هەردوولا داوایان کرد که دیاریکردنی سنووری دەریایی نێوان کوێت و عێراق دوای دیاریکردنی سنووری 162 بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی و ڕێکەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریاکان لە ساڵی 1982دا بەردەوام بکرێت.
- هەردوولا داوایان لە بەغدا کرد دڵنیایی بدات لە بەردەوامی ڕێککەوتنی 2012ـی کوێت و عێراق بۆ ڕێکخستنی گەشتی دەریایی لە بەندەری خور عەبدوڵڵا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای داگیرکردنی کوێت لەلایەن عێراقەوە لە ساڵی 1990، عێراق 13 ساڵ گەمارۆی ئابووری بەسەردا سەپێنرا و ناچار بوو لە ڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە قەرەبووی کوێت بکاتەوە. تا ساڵی 2021، بەغدا بە زیاتر لە 52 ملیار دۆلار قەرەبووی کوێتی کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






