ئەحمەد شەرع: سنوورێک بۆ بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن دادەنێین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-14

ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا - وێنە (سی ئێن ئێن عەرەبی)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا دەڵێت، لە سەردەمی دەسەڵاتەکەی ئەسەد سووریا ببوو بە کارگەی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن، بەڵام ئەوان ڕووبەڕووی ئەو بابەتە دەبنەوە و سنورێک بۆ بەرهەمهێنانی دادەنێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەردەمی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، سووریا ببوو بە ناوەندی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن و لەوێوە ڕەوانەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکرا، لەم بوارەشدا حکومەت بە کارئاسانیکردن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە تۆمەتبار دەکرا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سووریای نزیک لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئاماژەی بەوەکردوە، "سنورێک بۆ بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن دادەنێین، دوای ئەوەی ڕژێمی پێشوو، سووریای کردبوو بە کارگەی بەرهەمهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیش ڕاستی ئەو بابەتەیان ئاشکراکردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، فراوانخوازییەکانی ئێران و بەکارهێنانی سووریا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی هەڕەشە بوون لەسەر وڵاتەکەی، بۆیە ئێستا توانیویانە کۆتایی بە بوونی ئێران لە سووریا بهێنن، بەڵام ئەوان دژی گەلی ئێران نین، تەنیا دژی ئەوەن کە سیاسەتەکانی تاران زیان بە سووریا دەگەیەنن.
بەوتەی ئەحمەد شەرع دوای ڕووخانی ئەسەد، کاری لەپێشینەی حکومەتی ڕاگوزەر لە قۆناغی داهاتوودا بوونیادنان، ئاسایش و ئارامی، ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان دەبێت.
لەیەکەم کاردانەوەشیدا لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەی، فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا هێرشەکانی بەبێ پاساو ناوبرد و وەک هەوڵێک بۆ زیادکردنی گرژییەکانی ناوچەکە لە قەڵەمیدان، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل دابنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی حەسەکە دەکات






