
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، واتە ئەمشەو یان سبەی دووشەممە لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاوبکرێتەوە و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەربگرن.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی دوو مانگ لە دابەشنەکردنی مووچە و چوونی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11 ەش دابەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەم سێشەممەیە 17ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت. سەرچاوەیەکی باڵاش لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، ئەمشەو یان سبەی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەیە و ئەمشەو تەواو دەبێت، بۆ ڕاگەیاندنیشی چاوەڕوانی گەڕانەوەی شاندەکەن بۆ هەولێر. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا هەر ئەمشەو شاندەکە دەگەڕێتەوە.
باکگراوند: ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک ئەندامی دیکە، تا لەبارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچە و بودجە کۆبوونەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بکرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنان پڕبکاتەوە. بەزووترین کاتیش مووچەی مانگی 11 و 430 ملیار دینارەکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان بنێرێت. لەبارەی مووچەی مانگی 12 ەش دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرجەم گرفتە تەکنیکییەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکات ئینجا دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەدات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە