ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی عێراق و کوردستان لەبارەی سێ مووچەکە ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 15 کانوونی یەکەم
گرافیک، ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەغدا لەبارەی کێشە و گرفتەکانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 کۆبوونەوە و گفتوگۆی قووڵیان کرد، ئەنجامەکەشی لە بەرژوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو و لە ماوەیەکی کورت دوو مووچە دابەش دەکرێن.
وێنە گەورەکە: تا ئێستا سێ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 دابەش نەکراوە، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکهێاتبوون لە "ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە بەغدا کوبوونەوە و ڕێباز حەملانیش کە ماوەیەکی کەمە وەکو بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەکار بووە، بەشدار بوو.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی زۆربەی قسە و گفتوگۆکان لەنێوان ئومێد سەباح و تەیف سامی بووە و پووختەی قسەکان چوار خاڵ بووە.
یەکەم: تەیف سامی گلەیی زۆری کردووە، پێی وتوون لیستی مووچە کێشەی زۆرە، هەروەها کۆمەڵێک گرفتی تەکنیکی بۆ باس کردوون. هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی نووسراوە هەڵەکەش کراوە، کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەجیاتی 430 ملیار دینار داوای 430 ملیۆنیان کردبوو.
دووەم: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی: بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 تازە هیچ ناکرێت و کات نەماوە، ڕێککەوتوون دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بکرێت و کورتهێنانەکەش بە داهاتی ناوخۆ پڕبکرێتەوە.
سێیەم: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیشی داوە بەزووترین کات مووچەی مانگی 11 و 430 ملیار دینارەکە بنێرن. ئێوارەی ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەمەی پشتڕاست کردەوە. چاوەڕوان دەکرێ کۆتایی ئەم هەفتەیە یان هەفەتی داهاتوو بنێردرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە بڕەکەی 758 ملیار دینارە یان زیاتر یان کەمتر.
چوارەم: لەبارەی مووچەی مانگی 12، تەیف سامی وتوویەتی دەبێت سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکەن و ئیتر ئەمە بڕیاری کۆتاییە، شاندی کوردستان پرسیاریان لێی کردووە، گوتوویانە کات نەماوە و ترسیان هەیە دواتر بڵێن حیسابات داخرا، ئەویش بەڵێنی داوە حیساباتی ئەمساڵ دانەخات تاوەکو سەرجەم کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر دەکرێن و دەینێرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت؛ لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و بە ئەگەری زۆرەوە تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11 دابەش دەکرێت.
قووڵتر: هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی کەموکوڕییەکانیش کراوە، کە هەندێکی خەتای حکومەتی عێراقە و هەندێکیشیان خەتای وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانە، بڕیاریش دراوە لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەت بۆ چارەسەرکرنی گرفتە تەکنیکییەکان پێکبهێنرێت. هەروەها یەکەمجارە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ چارەسەرکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دێتە سەر خەت و شاند بۆ کوردستان بنێرێت، ئاڤا ئەوەشی زانیوە کە شاندەکە لە سێ کەس پێکدێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەدات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە