ئاڵای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بەهۆی خراپی مامەڵەکانی ئێرلەندا لەگەڵ ئیسرائیل و پەیوەندییە ئاڵۆزەکان لە نێوان هەردولا ئیسرائیل سەرجەم کارەکانی هەڵپەسارد و باڵیۆزخانەکەشی داخست.
وێنە گەورەکە: "هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە ئاڵۆزییەکی زۆر دروست بوو لە نێوان ئیسرائیل و حکوومەتی ئێرلەندا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئیسرائیل سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەل ئەو وڵاتە هەڵپەسێرێت وباڵیوزخانەکەشی دابخات.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: "باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئێرلەندا دادەخات بە ئاماژەدان بە "سیاسەتە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتە دژ بە ئیسرائیل" و گوتیشی "حکومەتی دبلن، پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر ئاڵۆز دەکات".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەو کردەو و قسە دژە جووانەی کە ئێرلەندا دژی ئیسرائیل بەکاریدەهێنن، ڕەگ و ڕیشەی لە بێ شەرعیەتدان و شەیتانکردنی دەوڵەتی جوودا هەڵەیەکی گەورەیە، هەروەها ئیرلەندا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەموو هێڵێکی سووری بڕیوە".
زانیاریی زیاتر: لە مانگی 11ـی ڕابردوودا، سیمۆن هاریس، سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر بنیامین نەتانیاهۆ، هاوتا ئیسرائیلییەکەی سەفەر بۆ ئێرلەندا بکات دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان دەیگرن، دوای ئەوەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبوو.
ئەمەش بزانە: دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەتانیاهۆ و یۆواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسڕائیل دەرکرد "بەهۆی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ" کە لە نێوان 8ی 10 ی 2023 و 20ی ئایاری ئەمساڵدا لە کەرتی غەززە ئەنجامدراون.
چی ڕوویدا: لە مانگی ئایاردا، دبلن ڕایگەیاندبوو کە فەلەستین وەک "دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و سەربەخۆ" دەناسێنێت کە لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا پێکهاتووە و ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی تەواو لەگەڵی.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسپانیا و نەرویج لە هەمان ڕۆژدا دانیان بە دەوڵەتیی فەلەستینیدا نا، دوای هەفتەیەک سلۆڤینیا بەدوایدا هات لە مانگی نۆڤەمبەردا، دبلن بۆ یەکەمجار فەڵەستینی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ قبوڵکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕژدە لەسەر کاندید کردنی مالیکی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد





