
بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا، وێنە: new york post
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەڕێگەی ژمارەیەک گورزی ئاسمانییەوە، چەند پێگەیەکی بەرگریی ئاسمانیی لە کەناراوەکانی سووریا کردە ئامانج و ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا ئەمە بەهێزترین هێرش بووە.
وێنە گەورەکە: لەدوای کەوتنی دیمەشق و کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل جگە لە پێشڕەوییەکانی بۆ نێو خاکی سووریا لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە، تاوەکو ئێستا بە دەیان هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی سوپای پێشووی ڕژێمی سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی 18 هێرشی ئاسمانییەوە زیاتر لە 10 پێگەیان لە شاری تەرتووس لە کەناراوەکانی سووریا کردووەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری، لە دوای هەڵاتنی بەشار ئەسەدەوە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان زیاتر لە 490 هێرشیان ئەنجامداوە بۆ لەنێوبردنی ژێرخانی سەربازیی سووریا، بەڵام هێرشەکانی ئەمجارەی ئیسرائیل بۆ سەر تەرتووس زۆر بەهێزبوون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
باوکی ڕێواز فایەق لەبەردەم بانکی دەربەندیخان گیانی لەدەست دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان حەوزی ماسی پڕ دەکرێنەوە: بەشێکیان بە زیادەڕەوی دروست کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
2 کانوونی یەکەم

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی سووریا دەکەن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فرۆشتنی پاڵپشتیی هێلیکۆپتەر بە یەک ملیار دۆلار بە سعوودیە پەسەند دەکات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆککۆماری ئێران ئەندامانی جەستەی کچەکەی دەبەخشێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئیمرالی بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆجەلان بەڕێ کەوت






