
دەستەبسەراگرتنی ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت
ئاڤا نیوز
دوای سەرکەوتنی پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن و تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە ئایندەیەکی نزیک کۆمەڵگایەکی گەورەی چەک لە گشت شارەکانی هەرێـمی کوردستان دروست بکات کە تایبەت دەبێت بە کرین، فرۆشتن و تاقیکردنەوەی چەک.
لێدوانی فەرمی: عەقید کارزان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاند: بۆ ڕێکخستنی مامەڵەکردن و نەهێشتنی چەکی بێ مۆڵەت، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک کۆمەڵگایەکی گەورەی چەک لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دورستبکرێت، لەو کۆمەڵگایە بنکەی پۆلیس و بنکەی ئاسایش و بنکەی بەرگریی شارستانی بنکەی تەندروستی لێ دەبێت، هەرکەسێک سەر بەدەزگا ئەمنیەکان بێت یان سەربازیی بێت داوای مۆڵەتی چەک بکات لەو شوێنە گشت ڕێکارەکان و مامەڵەکانی بۆ جێبەجێ دەکرێت، کە بەسەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنیەکان دەبێت.
عەقید کارزان دەڵێت، زیاتر لە 17 هەزار کەس چەکە بێ مۆڵەتەکانیان بە فەرمی لەو بنکە و شوێنانەی دیاری کرا بوو، تۆمار کردووە، دواتر ئەوەی داوای ڕێگەپێدان بکات بۆ هەڵگرتنی چەک، ڕێکاری دیکە هەیە لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت، ئەگەر پێویست بێت ڕێگەپێدانی پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە ڕێگەی بازگەکان و مەفرەزەکان بەردەوامن لە دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، بەمەبەستی کەمکردنەوەی تاوان و نەهێشتنی چەک لە دەست هاووڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت