وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نان و چا: لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سووریا پەیوەندیمان هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-18
ئاڤا نیوز
وتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت لەگەڵ سەرجەم هێزەکانی سووریا پەیوەندییان هەیە و چاویان لەوەیە حکومەتی نوێی وڵاتەکە بە زووترین کات پێکبهێنرێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕۆژی 8ی دیسێمبەر دوای 13 ساڵ شەڕی ناوخۆیی و ململانێی نێودەوڵەتی، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرکردایەتیی تەحریرولشام چوونە ناو دیمەشقی پایتەخت و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هێنا. ئێستا حکومەتێکی ڕاگوزەر سووریا بەڕێوەدەبات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چاودێریی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: مایکڵ میشێل، وتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەرنامەی نان و چای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: چاومان لەوەیە بزانین سووریای نوێ چۆن دەبێت و لەگەڵ هەموو لایەنەکانیش پەیوەندیمان هەیە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: داهاتووی کورد لە سووریا بابەتێکی گەرمی جێی گفتوگۆی سووریای نوێیە. ئەمریکا هەمیشە کورد وەک هاوبەشێکی سەرەکی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ناودەبات. لە باسی مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ لایەنەکانی نێو سووریای نوێ، مایکڵ میشێل وتی "لەگەڵ هاوبەشەکانمان دەمێنینەوە".
چی ڕوودەدات: دوای ڕووخانی ئەسەد، بەشێکی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی سووریا دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. بەرپرسە ئەمریکییەکە دەڵێت "بەلامانەوە گرنگە تەواوی ئاوارەکان کە دەگەڕێنەوە سووریا بە ئارامی بژین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد






