
ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکانی عێراق لە کاتی نمایشکردن
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سوودانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات, ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا داوایان کردووە چەک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق داماڵرێت، هۆشداریشی دا ئەگەر ئەوە نەکرێت ئەو کات بە هێز ئەو داوایە دەسەپێنرێت.
وێنە گەورەکە: ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا هەژموونی ئێرانی لەو وڵاتە کۆتایی پێهێنا، ئەمریکا و وڵاتان فشار دەکەن لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و ڕاوێژکارێکی سوودانی ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا فشار دەکەن لەم پێناوەدا، ئەگەر ئەو داوایە جێبەجێ نەکرێت بە هێز بابەتەکە یەکلایی دەکرێتەوە و عێراق دەکرێتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم سومەیدەعی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ کەناڵی "ئەلسۆمەرییە"ی عێراقی ڕایگەیاند: مەرجێکی کۆن هەیە کە بەسەر حکومەتەکانی عێراقدا سەپێنراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان، پێمانوایە لەم ماوەیە ئەم مەرجە دەسەپێنرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان.
زانیاریی زیاتر: سومەیدەعی ئاماژەی بەوەشکرد، لێکتێگەیشتنی سیاسی لەگەڵ ئەو گرووپانە لە قۆناغەکانی پێشوودا پێشکەوتنی هەبووە، بەڵام دۆخی ئێستای ناوچەکە پێویستی بە کردەوەی خێرا و سەربەخۆیە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا گرووپە چەکدارەکان هیچ لێدوانێکی فەرمییان دەربارەی قسەکانی ئەو ڕاوێژکارە بڵاونەکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






