ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی تێبینییەکانی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 18 کانوونی یەکەم

دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی تێبینییەکانی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێ و هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستانیش دەچێتە بەغدا و هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش سەری ساڵ مووچەی ئەم مانگەش خەرج بکرێت.
زانیاریی تایبەت: لیژنەی هاوبەشی وەزارەتەکانی دارایی عێراق و کوردستان ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی تێبینییەکانی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکەن، بە شەو و ڕۆژ کار دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن تا ڕۆژی شەممە یاخود یەکشەممەی داهاتوو ڕاپۆرتەکە ئامادە بکەن و وەڵامی سەرجەم سەرنج و پرسیار و تێبینییەکان بدەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێكی لیژنەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ تەواوبوونی ڕاپۆرتەکە، شاندەکە دەگەڕێنەوە بەغدا و ڕاپۆرتەکە و لیستی نوێی مووچە لەگەڵ خۆیان دەبەن، شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستانیش لەگەڵ ئەو شاندە سەردانی بەغدا دەکات، بۆئەوەی وەڵامی هەر وەڵام و سەرنجێک بدەنەوە ئەگەر لێیان کرا".
زانیاریی زیاتر: هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش کۆتایی ئەمساڵ مووچەی مانگی 12 و 430 ملیار دینارەکە بنێردرێت کە پێشتر موناقەلە کرابوو و بڕیاری خەرجکردنی درابوو. تاوەکو ئێستاش دیارنییە مووچەی مانگی 12 چەند دەنێردریت.
باکگراوند: 15ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا تەیف سامی گوتبووی تاوەکو سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی لیستی مووچە چارەسەر نەکرێن ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 خەرج بکات، بڕیاریش درا لیژنەیەکی هاوبەشی وەزارەتەکانی دارایی عێراق و کوردستان لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکەن، ڕۆژی دواتر لیژنەکەی عێراق گەیشت و دەستبەکار بوون.
هەنگاوی داهاتوو: وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11ی بە ناتەواوی ناردووە و نزیکەی 600 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، بۆیە گرفت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دروست بووە. ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەیەکی دیکەی پارە بێنرێت لەگەڵ 430 ملیار دینارەکە، ئەوا مووچەی مانگی 11ی پێ دابەش دەکرێت، بەڵام ڕوون نییە پێش سەری ساڵ پارە دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا