
ئاڤا نیوز
دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین مۆڵەتی لە ساڵی 2024 بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان داوە.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان بەرەو فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات هەنگاو دەنێت و پرۆژەکانی وەبەرهێنانیش بەردەوامن لە وەرگرتنی مۆڵەت، هاوکات دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی پرۆژەی جیاواز و هاوبەش بونیاد دەنێن.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەمساڵدا زۆرترین مۆڵەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان دراوە کە 179 مۆڵەتە، سەرمایەکەشیان نزیکەی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، هاوکات لە 30% پرۆژەکان پیشەسازین کە ڕوئیای سەرۆکوەزیرانە بۆ فرەچەشنکردنی داهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2006ەوە تاوەکو ئێستا نزیکەY هەزار و 400 مۆڵەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان دراوە، هاوکات سەرمایەی پرۆژەکان لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 71 ملیار دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچە بۆ 4 هەزار و 500 خانەنشینی سەربازی و کەمئەندامی سەنگەر دەبەسترێت
- بزنس
- 12 شوبات
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە






