پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە: مەترسییەکی دیکە لە عێراق سەریهەڵداوە
- کوردستان
- 2024-12-19
ئاڤا نیوز
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی نوێدا باسی دۆخی عێراق دەکات و دەڵێت، شێوازی حكومڕانی لە عێراق نالۆژیکییە، لەجیاتی قەیران چارەسەر بکرێت قەیرانێکی دیکە دەخولقێنرێت. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لەم ساڵانەی دواییدا مەترسییەكی دیكەش سەریهەڵداوە، ئەویش پەیدابوونی دەستە و گرووپن كە خۆیان پێ بەرزترە لە دەستوور و یاسا و عورفی دەوڵەتداری.
چیرۆکی سەرەکی: لە شاری هەولێر دووەمین فێستیڤاڵی ڕامان بۆ ئەدەب و کولتوور دەستیپێکرد. پەیامی سەرۆك بارزانی لەلایەن مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان خوێنرایەوە و چەند تەوەرێکی لەخۆدەگرت.
لێدوای فەرمی: سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا باسی ئەوە دەکات جیهان بەرەوپێشەوە هەنگاوی ناوە كە بووەتە هۆی لەدایكبوونی جۆرێكی دیكە لە شێوازی ژیان و حكومڕانی وڵاتان، "لە وڵاتی ئێمەشدا ڕۆڵی ڕۆشنبیران زۆر دیار و بەرچاوە لە گۆڕانكاری و بەرەوەپێشبردنی كۆمەڵگە و گۆڕینی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و شێواز و ڕەفتاری تاك و كۆمەڵی ئەم كۆمەڵگەیە".
بە ئاماژەکردن بەوەی ئەگەر دوێنێ ئەركی ڕۆشنبیران، ڕۆشنبیریكردنی خەڵك بووبێت لە ماف و ئازادییە زەوتكراوەكان، سەرۆک بارزانی جەخت دەکاتەوە ئەمڕۆ ئەرکیان ڕۆشنبیركردنی كۆمەڵگەیە لە پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بە خوێن و خەبات بەدەست هاتوون.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە عێراق سەرۆك بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئێمە لە وڵاتێكدا دەژین كە پێی دەگوترێت عێراق، وڵاتێكە بارگاوییە بە كۆمەڵێك قەیران و هەڵئاوساوە لە كێشە و گرفتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری، ژینگەی عێراق وایە كە بە ئاسانی دەتوانرێت كێشە و قەیرانی تێدا دروست بكرێت، هەر بۆیەش قەیران لەدوای قەیران لەسەر یەك كەڵەكە كراون، قەیران دەخوڵقێنرێ بۆ ئەوەی قەیرانێكی دیكەی پێ دابپۆشرێت، لەم وڵاتەدا قەیران چارەسەر ناكرێت، بەڵكو ئیدارەی قەیران و كێشەكان دەدرێت، ئەم میتۆدەش بووەتە بەشێك لە هزری حكومڕانی و ئیدارەی ئەم وڵاتە".
سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا جەختیش دەكاتەوە: "سەرەڕای ئەم شێوازە نالۆژیكییەی حكومڕانی لە عێراق، مەترسییەكی دیكەش لەم ساڵانەی دوایی سەریهەڵداوە، ئەویش پەیدابوونی دەستە و گرووپن كە خۆیان پێ بەرزترە لە دەستوور و یاسا و عورفی دەوڵەتداری، ئەم هۆكارانە وایان كردووە كە ڕەوشی عێراق بەردەوام لە ئاڵۆزیدا بێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا






