
ڕێگای نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی جووتسایدی چۆمان-حاجی ئۆمەران کە رێگایەکی گرنگە و هەولێر بە تاران دەبەستێتەوە، خاڵی سنووری لەسەرە و رێگایەکی گەشتیاریشە، بە بەڵێندەرێکی نوێ دەدرێت کە 14 ساڵە تەواونەکراوە، قایمقامی چۆمان لەوبارەیەوە ئەڵێت "دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کراوە'.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2011 بەردی بناغەی پڕۆژەی جووتسایدی چۆمان-حاجی ئۆمەران دانرا، بە درا بە کۆمپانیایەکی ڕۆمانی، بەڵام ئەو پێی تەواو نەکرا، دواتر بەهۆی قەیرانی دارایی پرۆژەکە چەند ساڵیک وەستا و دواتر درایە کۆمپانیایەکی خۆماڵی، ئەویش نەیتوانی جووت سایدەکە تەواو بکات، بۆیە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پڕۆژەکەی لەو بەڵێندەرە وەرگرتووەتەوە و بە بەڵێندەرێکی دیکەی داوە.
لێدوانی فەرمی: کامەران بارزان، قایمقامی چۆمان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کێشەی زۆرمان لەگەڵ کۆمپانیای پێشوو هەبوو، بۆیە پڕۆژەکەمان لێوەرگرتەوە، ئێستا پڕۆژەکە بە کۆمپانیای (نۆرس لایت) دراوە و دەستی بە جێبەجێکردنی کارەکان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە 200 ملیار دینارە و لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.
بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی پڕۆژەکە ماوەی گەیشتنی ئۆتۆمبێل لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ چۆمان 50% کەم دەبێتەوە، واتا لە 20 خولەکەوە بۆ هەشت خولەک کەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە میونشن کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران پرسێکی ناوخۆییە






