جارێکی دیکە پاسپۆرتی عێراق وەک لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- عێراق
- 2024-12-19

پاسپۆرتی عێراقی یەکێک لە خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی "پاسپۆرت ئیندێکس"ـی جیهانی، پاسپۆرتی عێراقی بە یەکێک لە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان دادەنرێت و دەکەوێتە دوای سۆماڵیش.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-12-2024، پاسپۆرت ئیندێکس، لیستی بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهانی بۆ ساڵی 2024 ئاشکرا کرد، ئەوەش بە پشتبەستن بە چەند بنەمایەک، گرنكترینیان ههڵگرانی پاسپۆرتی هەر وڵاتێک توانای سەردانی زۆرترین وڵاتیان هەیە بەبێ ڤیزا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتەکە هاووڵاتییانی عێراق پێویستە ڤیزا بۆ 152 وڵاتی جیا جیا وەربگرن پێش گەشتکردنیان، زۆر جاریش داواکارییەکانیان لە باڵیۆز و کونسوڵخانەکان ڕەتدەکرێتەوە، لەکاتێکدا دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی 11 وڵات بكەن و لە 35 وڵاتیش لە كاتی گەیشتن ڤیزە وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: پلەبەندی پاسپۆرتی عێراقی بۆ ساڵی 2024 تەنیا پێش ئەفغانستان و سووریا كەوتووە و پێشبینی دەکرێت دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد پلەبەندی پاسپۆرتی سووری بەرزببێتەوە، ئێستاش سۆماڵ پاسپۆرتەکەی لە عێراق بەهێزترە بە جیاوازی یەک پلە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





