لە حەسەکە سێ هاووڵاتی بەهۆی بۆردوومانێکی تورکیا گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 21 کانوونی یەکەم

بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و یەکێکیش بەسەختی بریندار بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا، تورکیا هێرشەکانی بۆسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) چڕکردووەتەوە، هەوڵەکانی ئەمریکاش بۆ ڕاگرتنی گرژی نێوان هەردوولا بەشێوەیەکی هەمیشەیی تائێستا بێ ئەنجام بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لەسەر ڕێگەی نێوان شارۆچکەی تەل بەراک و ئەلهول لە پارێزگای حەسەکە، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بۆردوومانکرد، لە ئەنجامیشدا سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.
ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات دەستبەجێ جوڵە بکەن بۆ ڕاگرتنی دووبارەبوونەوەی "ئەو تاوانانە کە بەرامبەر گەلانی ناوچەکە ئەنجام دەدرێن".
لەلایەکی دیکەوە: تورکیا و گرووپە چەکدارەکان ماوەی چەند ڕۆژێکە چاویان لەسەر شاری کۆبانێیە و دەیانەوێت کۆنترۆڵی بکەن، ئەمڕۆش فڕۆکەی جەنگی ئەو وڵاتە سایلۆیەکی گەنمی لە باشووری کۆبانێ بۆردومانکرد، هاوکات لە بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەوانەش شارۆچکەی عاموودا خۆپیشاندان دژی بۆردومان و هەڕەشەکانی تورکیا بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ جاری دووەم ڕاگیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە





