سوودانی: پشتیوانی لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکەین
- کوردستان
- 21 کانوونی یەکەم

دیمەنێک لە کۆبووونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرچاوە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، گرنگە پشتیوانی لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، تا کابینەی نوێ لە بوارەکانی ئەمنی، سیاسی و گەشەپێدان هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ پتەوتر بکات.
وێنە گەورەکە؛ سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و داوای لەلایەنەکان کرد پێکەوە گفتوگۆ و دانوستان بکەن تا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا پێکبهێنرێت، ئەمڕۆش هەمان پەیامی دووپات کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی پشتیوانی لایەنەکان بۆ حکومەتی فیدڕاڵ باس کراوە تا حکومەت بتوانێت کارنامەکەی جێبەجێ بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستی پشتیوانیکردن لە گفتوگۆی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کراوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەویش بەمەبەستی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، لە پرسە جیاوازەکانی ئەمنی، سیاسی و گەشەپێداندا.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیش، بافڵ تاڵەبانی بە سوودانی وتووە حیزبەکەی دەیەوێت بەبانیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێت و نابێت ئەو بابەتە بە سیاسی بکرێت. بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختی لە هاوبەشیی ڕاستەقینە و خزمەتکردنی هەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازیی کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن