
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێکی وەزیری گەیاندن بۆ قەدەغەکردنی دوو پێگەی ئەلیکترۆنی هەڵدەوەشێنێتەوە، داواش دەکات بەر لە دەرکردنی هەر بڕیارێکی لەو شێوەیە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بخرێتەڕوو و گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر وەزیری گەیاندنی عێراق بە بڕیارێک و بەهۆکاری ئەوەی بابەتی نەشیاو بڵاودەکەنەوە، هەردوو پێگەی IMDb و SoundCloudی قەدەغە کردبوو.
نوسراوی فەرمی: 15ی ئەم مانگە عەلی ئەلامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی نووسینگەی وەزیری گەیاندنی کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکوەزیران فەرمانیکرد پێداچوونەوە بکرێت بەبڕیاری قەدەغەکردنی دوو ماڵپەڕ کە پێشتر وەزیری گەیاندن دەریکردووە.
بەگوێرەی نوسراوەکەی سوودانی، وەزارەتی گەیاندن پێش ئەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی ماڵپەڕ و پێگە ئەلیکترۆنییەکان دەربکات، دەبێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بیخاتەڕوو و ئەوکات بڕیارەکە دەربکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






