
گرووپێکی مقاوەمە لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، واز لە "چەمکی یەکێتیی گۆڕەپانەکان" دژ بە ئیسرائیل ناهێنین و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیشیان دژ بە ئیسرائیل بە هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی دەوەستێنین.
وێنە گەورەکە: کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە عێراق کە یەکێکە لە گرووپەکانی نێو حەشدی شەعبی دوای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، لەژێر ناوی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتیی چەندین هێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل بە مووشەک و درۆن لە ئەستۆ گرتووە.
لێدوانی فەرمی: کازم فەرتووسی، وتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی گرووپە عێراقییەکان دژ بە ئیسرائیل پەیوەست بوو بە ئۆپەراسیۆنەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، بەهۆی هەبوونی ئاگربەست لە لوبنان ئەوانیش ئۆپەراسیۆنەکانیان ڕاگرتووە.
زانیاریی زیاتر: هۆکاری دووەم بە گوتەی فەرتووسی هاوبەشەکانیان لە عێراق تێبینی و ڕەخنەیان لەسەر ئۆپەراسیۆنی گرووپە چەکدارییەکان هەبوو، پێویست بوو گوێیان لێ بگیرێت و بە باشی خوێندنەوە بۆ دۆخەکە بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە عێراق، لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری لە خولی 33یەمی کۆنفڕانسی نەتەوەیی عەرەبی لە بەیرووت کرد و ڕایگەیاند هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا لەم قۆناغەدا ئەو چەکانەی بەکاریدەهێنن ئیسرائیل شۆک دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






