
ساتی پێشوازی لە وەزیری بەرگری هۆڵەندا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
ڕۆبن برێکلمانز، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵای لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، وا بڕیارە ڕۆبن برێکلمانز، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و ڕاوێژکار و سەربازانی وڵاتەکەی بەسەربکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: وڵاتی هۆڵەندا لە ساڵی 2014ـەوە ئەندامێکی کارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشە، هاوکاریی و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات هاوکات تا ئێستاش بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆڵەندا لە چەندین بواردا هاوکاریی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات:-
- ڕاهێنان و مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە.
- پێشکەشکردنی چەک و تەقەمەنی.
- پێشکەشکردنی هاوکاری لۆجستی و ئامێری سەربازی.
- پێشکەشکردنی هاوکاری لە بواری ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
بۆچی گرنگە: ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەوە زانیویەتی، ئامانجی سەردانەکەی وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بۆ ئەوەیە باس لە ههوڵهكانى خۆ ڕێكخستنهوهى داعش بکات، کە هێشتا ئەو ڕێکخراوە مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و ههڕهشهیە لهسەر ئاسايش، سهقامگيريى عێراق و سووريا و ناوچهكه.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت