
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
24 ڕۆژ بەسەر یەکەم دانیشتینی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، هێشتا هەوڵێکی ئەرێنی بۆ تەواوکردنی ئەو دانیشتنە و یەکلاییکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتی نابینرێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەبێت دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت کە لە دانیشتنی یەکەم 16 پەرلەمانتار بۆ سێ پۆستە باڵاکە خۆیان کاندید کرد، ئەمەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسیی لایەنەکان بە مەرجی ئامادەبوونی 50+1ـی ئەندامان دەکرێت و دەبێت کەسی هەڵبژێدراو دەنگی 50+1ـی ئەندامانی ئامادەبوو مسۆگەر بکات.
لێدوانی فەرمی: سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "هیچ هەوڵێکی لایەنەکان بۆ تەواوکردنی دانیشتنی یەکەم نییە، لە ساڵی ئاییندەوە هەنگاوەکان بۆ تەواوکردنی ئەو پرسە یاساییە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کارا دەبن."
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بە دواداچوونی ئاڤا، بە ئەگەری زۆرەوە سێ پۆستە باڵاکەی دەستەی سەرۆکایەتی لەنێوان پارتی، یەکێتیی و پێکهاتەکان یەکلایی دەبێتەوە، بەشێوەیەک سەرۆک و جێگر بۆ پارتی و یەکێتی، سکرتێری پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان.
باکگراوند: ڕۆژی 02-12-2024، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەممەد سلێمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بەڕێوەچوو، ئەندامانی خولی نوێ سوێندی یاساییان خوارد و دواتر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی کرایەوە و 16 پەرلەمانتار خۆیان کاندیدکرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسیی و تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی لە بڕگەی دەنگدان، دانیشتنەکە بە کراوەیی جێهێڵرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






