ژمارەیەک شەدەی دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ شاندی تەکنیکی عێراق بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، شاندەکە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لە هەولێر لە کۆبوونەوەکە خستووەتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت بەغدا لە هەفتەی داهاتوو بڕێک پارە بۆ مووچەی مانگی 11 بنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 26-12-2024، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ ئەو شاندەی بەغدا کۆبووەوە کە پێش چەند ڕۆژێک لە هەولێر لەگەڵ شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە مووچە و داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکردبوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕاپۆرت و یاداشتەکانی کۆبوونەوەی هەردوو شاندەکە لە هەولێر براوەتە لای تەیف سامی و گفتۆگۆی لەسەر کراوە، چاوڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەن کە چ بڕیارێک دەدرێت بەتایبەت لەبارەی ناردنی پارەکەوە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی پارە نەدراوە. هاوکات ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بە هامان شێوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو، هیچ بڕیارێک بۆ خەرجکردنی پارەی مووچەی خەڵکی کوردستان نەدرا.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو بڕێک پارە لەلایەن بەغدا بنێردرێت، بەڵام نازانرێت بڕەکەی چەندە، هەروەها بەشی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 دەکات یان نا.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، بە ئامانجی چارەسەری کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 و یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی 12، لیژنەکەش گەڕاونەتەوە هەولێر.
ئەمەش بزانە: فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق ئێستا مووچەی مانگی 12 وەردەگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان تەنیا مووچەی مانگی 10 دراوە و هێشتا پارەی مووچەی مانگی 11 نەنێردراوە، بۆ مانگی 12ـش جارێ ڕوون نیە کە چارەنووسی چۆن دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات