کۆمپانیایەک بە ڕێگایەکی جیاواز سەدان دەفتەر دۆلاری هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەبات
- کوردستان
- 2024-12-26
ئاڤا میدیا
کۆمەڵێک بەشداربووی بەرنامەیەک بەناوی 'گرین وود' لە هەرێمی کوردستان، دووچاری زیانێکی زۆر هاتوون. پارەیەکی زۆریان بە ئۆنڵاین داوەتە کۆمپانیایەک بە 'کۆمپانیای ئوستورالی' خۆیان ناساندووە و ئێستا سیستمی کۆمپانیاکە داخراوە و کەسیان ناتوانن پارەکە وەربگرنەوە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا هاوشێوەی ئەم کۆمپانیایە بە ڕێگای جیاوازتر، سەدان هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان زیانی ماددیان بەرکەوتووە، ئەمجارەش دەوترێت نزیکەی 600 دەفتەر دۆلاری خەڵک لای ئەو کۆمپانیایە بووە و ئێستا سیستمەکەی داخراوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای ساڵی 2023 ماڵپەڕێک وەک زمانحاڵی کۆمپانیای (Green wood) خۆی ڕاگەیاند، گوایە لقی سەرەکیان لە ئوستورالیایە، تەنانەت لە هۆنک کۆنگیش لقیان هەیە. بیرۆکەکەیان بەمجۆرە خستووەتە ڕوو؛ سکۆتەر ئامرازێکی باشە بۆ هاتوچۆکردن و دۆستی ژینگەیە و بۆ هاتوچۆی کورتمەودا سوودی هەیە، کۆمپانیا بەشێوەی قازانجی هاوبەش ژمارەیەکی زۆری سکۆتەر لە وڵاتانی ئەوروپا دابین دەکات، خەڵک دەتوانن لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە بەشداری ئەو قازانجە بکەن، بەجۆرێک قازانجی یەک ڕۆژی سکۆتەرەکە بۆ کۆمپانیا دەبێت و قازانجی چوار ڕۆژیش بۆ بەشداربووانە. لە هەرێمی کوردستانەوە سەدان هاونیشتمانی بەشدارییان لەو پڕۆژەیە کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان جگە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش، هاوڵاتییان بەشدارییان کردووە.
ئاڤا میدیا لەگەڵ چەند بەشداربووێک لە ئاکرێ قسەی کردووە، ئەوان هەریەکەی چیرۆکێکی لایە. بەشدار بوو هەیە دەڵێت: چوار دەفتەر دۆلارم داخڵی بەرنامەکە کردووە، 15 وەرەقە و 86 دۆلارم قازانج کردووە.
هەیە دەڵێت: 900 دۆلارم داناوە، 31 دۆلار قازانجم کردووە. بەڵام هیچ یەک لەوانە ئێستا ناتوانن پارەکەی خۆیان وەربگرنەوە.
تەنانەت دەوترێت لە سنووری ئاکرێ زیاد لە 200 کەس بەشدارییان کردووە. ئەمە جگە لەوەی لە پارێزگای سلێمانی چەندین دوکان و شوێن هەن لەسەر تابلۆی دوکانەکانیان نووسیویانە بەشداربووی گرین وود، بەڵام کاتێک پەیامنێری ئاڤا چووەتە بەردەم یەکێک لەو دوکانانە، خاوەنەکەی سەرقاڵی لێکردنەوەی لۆگۆی (Green wood) بووە لەسەر تابلۆی دوکانەکەی.
دوێنێ چی ڕوویداوە؟
ڕۆژی چوارشەممە 25-12-2024 کاتێک بەشداربووان دەچنە سەر هەژمارەکەیان، پارەکەیان دەبینن، بەڵام ناتوانن یەک سەنتی لێ بکێشنەوە، دوای سەروسۆراغ دەردەوکەوێت سیستمەکە داخراوە.
قسەی جیاواز دەکرێت، هەندێک دەڵێن دوای سەری ساڵ سیستمەکە دەکرێتەوە، هەندێکی دیکە دەڵێن کۆمپانیا وتویەتی تا هەموو بەشداربووان هەر یەکەی 99 دۆلار داخڵ نەکەن سیستمەکە نابێتەوە. ئەمەش بەقسەی بەشداربووان.
لە ماڵپەڕی (Green wood) چی بڵاوکراوەتەوە؟
کاتێک دەچیتە سەر ماڵپەڕی کۆمپانیاکە، جگە لە ڤیدیۆی سکۆتەر تەنیا وێنەی هەندێک دوکانی بەشدار بوو دەبینیت لە کوردستان، لەگەڵ چەند بڕوانامەیەک کە هی ئەو کەسانەن لە شارەکانی تری ناوەڕاست و خوارووی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکە بەشداریان کردووە. بە ئاشکرا دەردەکەوێت بەشداربووەکانی تەنیا لە عێراقن.
کۆمپانیاکە چی دەڵێت؟
لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیاکە، ژمارە تەلەفونێکی ئوستورالیا هەیە، بەڵام کاتێک ویستمان تەلەفون بۆ ژمارەکە بکەین، بەردەست نەبوو. هەموو ئەوانەشی سەرپەرشتی پڕۆژەکەیان کردووە لە هەرێمی کوردستان بە ناوی خوازراوەوە خۆیان ناساندووە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە






