ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاڤا: ساڵی داهاتوو زۆربەی یاسا هەڵپەسێردراوەکان تێدەپەڕێنین
- عێراق
- 2024-12-29

بینای پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق کەمتر لە ساڵێک تەمەنی ماوە و بە دەیان یاسا و پرۆژە یاسا ماون دەنگیان لەسەر بدرێت. بە گوتەی پەرلەمانتارێک ساڵی نوێ هەوڵ دەدرێت ئەو یاسایانە تێپەڕێنرێن.
وێنە گەورەکە: تێپەڕاندنی یاسا و پرۆژە یاسایەکان لە پەرلەمانی عێراق زۆر جار ناکۆکیی سیاسیی نێوان لایەنەکانی لێکەوتووەتەوە، ئەمەش زۆربەی جار بووەتە هۆکاری دەنگنەدان لەسەر هەر یاسایەک، بە تایبەتی هەر سێ یاساکەی پەیوەست بە کورد، سوننە و شیعە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
• پەرلەمانی عێراق لە کۆتا ساڵی تەمەنیەتی و هێشتا 130 یاسای هەڵپەسێردراو ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، کە بەشێکیان هی خولەکانی پێشووترن بۆیە هەوڵ دەدەین هەموو ئەو یاسایانە تێپەڕێنین.
• هۆکاری دەنگنەدان لەسەر ئەو یاسایانە بۆ ناکۆکیی نێوان لایەن و حیزبەکان لەسەر بەشێک لە بڕگەکان دەگەڕێتەوە، هەروەها پەکخستنی کاری یاسایی بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی نێوان لایەنەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی عێراق لە پشووی یاساداناندایە و لە 9ی مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو دەست بە کاری یاسادانان دەکاتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە تەنیا 10 مانگی ماوە تاوەکو تەمەنی یاسایی تەواو بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






