ڕاوێژکارێکی سوودانی پێشمەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 30 کانوونی یەکەم

ئاڵای بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، گفتوگۆ هەیە لەسەر چۆنیەتی چەکدانانی گرووپە چەکدارەکان بەڵام ئێستا و پێشتریش ئەو بابەتە مەرجداربووە بە دۆسیەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هەواڵی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە لە ئاستی نێودەوڵەتی داواکاریی ئاراستەی حکومەتی عێراق کراوە تا گرووپە چەکدارەکان و تەنانەت حەشدی شەعبیش هەڵبوەشێنرێتەوە، بە هۆکاری ئەوەی گرووپەکان چالاکی دەرەوەی سنوور ئەنجام دەدەن و ئەوەش مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم سەمیدعی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەكرد، تا ئێستا ڕوانگەی شیعیی ئەوەیە کە حەشدی شەعبی دەزگای پاراستنی سیستمی سیاسیی عێراقە و لەم قۆناغەشدا یەکێکە لە هۆکارەکانی پاراستنی دۆخی ئەمنیی وڵات.
بەوتەی سەمیدعی، ئێستا بابەتی دەرهێنانی چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بەڵام هەموو کات ئەو بابەتە مەرجداربووە بە دۆسیەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ڕێکخستنی ڕێکارەکانی کشانەوەی ئەمریکاش لە ئەستۆی حکومەتی نوێ دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاوێژکارەکەی سوودانی باس لەوەکرد، لە ئاڤا میدیاوە بیستوویەتی کە هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکییەکان بە ئامانج ناگرن، جەختیشیکردەوە کە هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکان لە بەرنامەی حکومەت و وتارەکانی مەرجەعییەتدا هەیە، بۆیە گرنگە لە شێوەی گرووپی سیاسییدا هەوڵی خۆڕێکخستنەوە بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە






