لەیلا عەبدوللـەتیف، پێشبینیكاری بهناوبانگی لوبنانی - میسری
ئاڤا نیوز
پێشبینیکارە بەناوبانگە لوبنانییەکە هۆشداری لە دۆخی عێراق لە ساڵی 2025 دەدات و ئاگاداری چەند سەرکردەیەکیش دەکاتەوە لەوەی ئاگاداری خۆیان بن.
چیرۆکی سەرەکی: لەیلا عەبدوللـەتیف، پێشبینیكاری بهناوبانگی لوبنانی - میسری، بەوە ناسراوە کە ساڵانە پێشبینییەکانی بۆ ڕووداوەکانی ساڵ دەخاتەڕوو، تاوەکو ئێستاش بەشێکی زۆر لە پێشبینییەکانی هاتوونەتە دی، سەبارەت بە عێراقیش ئەمساڵ ئەو پێشبینیکارە هۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدات.
لێدوانی فەرمی: لەیلا عەبدوللـەتیف بۆ ساڵی 2025 لەبارەی عێراق ڕایگەیاند: بەداخەوە مەترسی لەسەر نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق هەیە، بەهەمان شێوە موقتەدا سەدریش پێشتر هۆشداری لەو مەترسییانە لەسەر مالیکی دابوو.
پێشبینیکارە لوبنانییەکە ئەو پێشبینییانەی لەسەر دۆخی عێراق داوە:
- جارێکی دیکە ململانێکان لە عێراق هەڵدەگیرسێن و دۆخی ئەمنی دەشێوێت و ئەمریکا پشتیوانی لە سوپای نیزامی عێراقی دەکات.
- گۆڕانکاریی بەرچاو لەسەر زەوی و لە ناوەند و ڕووخساری نوێی عێراقدا ڕوودەدات.
- بەداخەوە عێراق شایەتحاڵی تیرۆرکردنی زۆربەی کەسایەتییە سەربازییە کاریگەرەکان دەبێت.
- سەرنجی میدیاکان ڕاستەوخۆ لەسەر سنووری عێراق و سووریا دەبێت بەهۆی چەند ڕووداوێکی گرنگ و خەمناکەوە.
- بای گۆڕانکاری لە عێراق هەڵیکردووە و دووکەڵی سپی لە ئاسمانی عێراقدا بەرزبووەتەوە.
- بەهۆی پێشهاتە دیارەکان و ڕووداوێکی گرنگەوە چاوەکان لەسەر کاریگەری و هەژموونی ئێران لە عێراقدا نامێنێت.
- دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵی لە عێراق ئاشکرا دەبێت و پەنجەی تاوان بۆ تێوەگلانی بەشێک لە بەرپرسان درێژ دەکرێت کە دەستیان لەو دۆسیەیە هەیە.
- پارە تاڵانکراوەکانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
- چاوی میدیاکان جارێکی دیکە دەکەونەوە سەر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و پێی دەڵێم گرنگی بە ئاسایشی خۆی بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






