
فوئاد حوسێن و ئەحمەد شیبانی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی قسەی کرد و جەختی لەسەر گەڕاندنەوەی تەواوی ئەندامانی تیمی دیبلۆماسی وڵاتەکەی کردەوە بۆ دیمەشق، هاوکات وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی پەیوەندی نێوانیان کردەوە.
وێنە گەورەکە: دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا و دەستبەکاربوونی ئەسعەد شیبانی وەک وەزیری دەرەوەی سووریا، بۆ یەکەمجار هەردوو وەزیری عێراق و سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەردوو وەزیری جەختیان کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی هەردوو وەڵات گرێدراوی یەکە، شیبانی باسی لەوەکرد ئاسایش و سەلامەتی عێراق بەشێکە لە ئاسایش و سەلامەتی سووریا.
فوئاد حوسێن باسی چالاکییەکانی داعش کردووە لەسەر سنووری هاوبەشی هەردوو وڵات و جەختی لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان کردەوەو بە بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە، هاوکات شیبانیش ئامادەی سووریای دووپاتکردەوە بۆ هەماهەنگی تەواوەتی نێوانیان لە هەڕەشکردنیان بۆ سەر ئاسایشی هەردوو وڵات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 26-12-2024، شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع و بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبووەوە و چەند پرسێکی ئەمنیان تاوتوێ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل 15 تەرمی دیکە ڕادەستی حەماس دەکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە دەداتە دانیشتووانی غەززە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
5 خولەک لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی پەرلەمانی عێراق: ئەم خولەی پەرلەمان خراپترین بووە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چەندین دۆسیەی دەستپاکی لەسەر سوودانی دەکرێنەوە و ڕەوانە دادگا دەکرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: هەر کاندیدێک کارتی دەنگدان بکڕێت دوور دەخرێتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئاماری کاندیدانی دوورخراوە بڵاو دەکاتەوە؛ 800 کاندیدی تێپەڕاندووە