چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا: گۆڕانکاریی وەزاری لە کابینەکەی سوودانی بووە ڕابردوو
- عێراق
- 31 کانوونی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتیدەکاتەوە هیچ گۆڕانکارییەکای وەزاری لە کابینەکەی سوودانی بکرێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو بابەتە بووەتە "ڕابردوو".
وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لیژنەی هەڵسەنگاندن بۆ توانا و لێهاتویی وەزیرەکانی عێراق، ڕاپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردبوو، ڕاسپاردەی لیژنەکە بۆ سوودانی دوورخستنەوەی سێ بۆ پێنج وەزیر بوو لە کابینەی حکومەت.
لێدوانی فەرمی: محەمەد ڕازی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "گۆڕانکاری وەزاری لە حکومەتی سوودانی بۆتە شتێکی ڕابردوو و لە قۆناغی داهاتوودا هیچ گۆڕانکارییەک ناکرێت".
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی ڕازی لەبەر دوو هۆکاری گرنگ ئەم گۆڕانکارییە لەم کابینەیە ناکرێت، یەکەمیان؛ نەبوونی ئیرادەی سیاسی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە کە ڕێگرە لە هەوڵەکانی سوودانی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی و دووەمیان کابینەکە نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی تەمەنی کە تەنیا یەک ساڵ ماوە.
لەلایەکی دیکە: پێشتر محەممەد سەیهوود، ئەمینداری گشتیی "تەجەمموع ئەجیال" لەبارەی ئەگەری دوورخستنەوەی وەزیرەکان و بەربەستەکانی بەردەم سوودانی، ڕایگەیاندبوو سوودانی سوورە لە گۆڕینی ژمارەیەک وەزیر، بەڵام لەلایەن پەرلەمانەوە بەربەستی بۆ دروست دەکرێت، چونکە پرسی هەڵبژاردنی وەزیری نوێ پێویستی بەکۆدەنگی ئەندامانی پەرلەمان هەیە و ئەستەمە دەنگ بەو وەزیرانە بدرێت کە سوودانی کاندیدیان دەکات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژی 4-12-2024، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، عامر فایز، پەرلەمانتاری عێراق ئەوکات ڕایگەیاند: لەمیانی دانیشتنە نهێنییەکەی پەرلەماندا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئێستا، حکومەتێکی هاوپەیمانییە و هیچ گۆڕانکارییەکی وەزاری بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختەی لایەنە سیاسییەکان ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە






