ساڵیادی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەکرێتە پشوو
- عێراق
- 2024-12-31

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا لە حەوت پارێزگای عێراق بڕیاردراوە ساڵیادی کوژرانی هەریەک لە ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی بکرێتە پشووی فەرمی.
پێدراوە ڕاستییەکان: هەریەک لە پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا، بەسرە، زیقار، واست، کەرکووک و دیالە ڕۆژی پێنجشەممە 2-1-2025، بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کردە پشوو. لە هەندێک پارێزگاش بڕیاریانداوە لە فەرمانگەکان و قوتابخانەکان بەو بۆنەیەوە ماتەمینی بگێڕن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درەنگانی شەوی 2-1-2020، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرانە ئامانج و هەردووکیان کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






