
بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق هەواڵێکی ئاڤا میدیا لەبارەی حەواڵەی دەرەکی پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت، کۆتایی ئەم کۆتایی هەفتەیە پەنجەرەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار دادەخرێت و سیستمی بانکی نێوەندگیر جێگەی دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 30ی مانگی پێشوو سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، لە ڕۆژی 2ـی مانگی داهاتووەوە بانکی ناوەندی پەنجەرەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار دادەخات، لەمەودوا بانکە عێراقییەکان لە ڕێگەی بانکی نێوەندگیر و بەبێ دەستوەردانی بانکی ناوەندیی پارەی کاڵاکانیان ڕەوانەی دەرەوە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، کۆتایی ئەم هەفتەیە پەنجەرەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار دادەخرێت و لەمەودوا هەموو حەواڵەیەکی دەرەکی لەڕێگەی بانکە عێراقییەکان و بانکێکی نێوەندگیرەوە ئەنجام دەدرێن، ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگ و گونجاوە لەگەڵ باشترین ڕێنماییەکان لەبواری هێنانەکایەی سیستمێکی دارایی جێگیر و پارێزراو.
بانکی ناوەندی دەشڵێت، بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی دۆلار بۆ هەموو بانکە عێراقییەکان کە گرێبەستی هاوبەشیان لەگەڵ بانکێکی نێوەندگیر بۆ حەواڵەی دەرەکی هەیە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی سیستمە تازەکە پێگەی عێراق لەبواری پەیوەندی دارایی لە ئاستی نێودەوڵەتی دەباتە قۆناغێکی نوێ و دەرفەتی وەبەرهێنانیش زیاتر دەکات.
لەلایەکی دیکە: بانکی ناوەندیی پشتیووانی خۆیشی بۆ هاوکاری بانکە عێراقییەکان دەردەبڕێت تا لەبوارەکانی بەڕێوەبردنی دارایی بەشێوەیەکی نمونەیی و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە ڕۆڵیان باشتر بکەن، چونکە ئەو ڕێکارە متمانەیان لە ئاستی نێودەوڵەتی باشتر دەکات و بۆ ئابووریش عێراقیش هەنگاوێکی گرنگ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






