
ڕووداوێکی تەقەکردن لە ئەمریکا کە پۆلیس بەردەامە لە لێکۆڵینەوە، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
تەنها لەماوەی 24 کاتژمێردا چەند ڕووداوێکی توندوتیژی لە ئەمریکا ڕوویانداوە کە بەهۆیانەوە چەندین هاووڵاتی بووەنەتە قوربانی، لەکۆتا ڕووداویشدا بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە 11 کەس برینداربوون.
وێنە گەورەکە: دوێنێ بارهەڵگرێک لە شەقامی بۆڕبۆن لە شاری نیوئۆرلیانزی ئەمریکا خۆی کرد بەناو کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی کە بۆ ساڵی نوێ ڕێکخرابوو، لە ئاکامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون، هاوکات ئۆتۆمبێلێکی سایبەرترەکی کۆمپانیای تێسلا لەبەردەم هۆتێلێکی ترەمپ لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا تەقییەوە کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون. لەدوای ئەو هێرشانەش ڕووداوێکی تەقەکردن لە نیویۆرک ڕوودەدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لەناوچەی کوینزی نیویۆرک 11 کەس برینداربوون و ئێستا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێکۆڵێنەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە بۆ زانینی هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ڕووداوەکەی نیو ئۆرلینز لە ئەمریکا کە تیایدا بارهەڵگرێک خۆی کرد بە نێو کۆبوونەوەیەکی خەڵکدا و ژمارەیەک کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، ئێف بی ئای ڕایگەیاند، "ڕووداوەکە وەک کردەوەیەکی تیرۆرستی کاری لەسەر دەکرێت".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشەکەی سەر شاری نیوئۆرلیانزی ئەمریکا بە "مەترسیدار" ناوبرد و سەرکۆنەی کرد، هاوکات توندوتیژیی و بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنیش ڕەتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیگەلە سەربازییەكانی ئەمریكا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرێکەوتن
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بانگێشتنامەی کەنەدای بۆ دەستەی ئاشتی هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆدەنگی بۆ پاراستنی کورد دروست دەبێت
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
سەرۆکایەتیی فەرەنسا: دەبێت مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات






