
وێنەی سەلمان خالیدیان لە کاتی ڕادەستکردنەوەی بە دەسەڵاتدارانی کوێت لەلایەن عێراقەوە لە دەروازەی عەبدلی
ئاڤا نیوز
عێراق چالاکوانێکی سیاسی ڕادەستی کوێت دەکاتەوە و شارەزایەکی یاساییش ڕەخنەی لە ڕادەستکردنەوەی ئەو چالاکوانە دەگرێت و دۆسیەی ڕادەستکردنەوەی داواکراوان بە دۆسیەیەکی مەترسیدار و هەستیار ناو دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 1-1-2024، وەزارەتی ناوخۆی کوێت ڕایگەیاند، "لە دەستکەوتێکی ئەمنیدا، ئاسایشی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆ بە نوێنەرایەتی 'بەشی ئینتەرپۆڵ' توانیویان تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لە دەرەوەی وڵاتی کوێت بەناوی 'سەلمان خالیدی' دەستگیر بکەن و لەلایەن عێراقەوە ڕادەستیان بکرێتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: دەزگا میدیاییەکانی کوەیت بڵاویانکردەوە " خالیدی بەهۆی هێرشکردنە سەر وڵات و سیمبولەکانی سزا دەدرێت و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، فەهد یوسف، وەزیری ناوخۆی کوێت لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات خۆی پێشوازی لە سەلمان خالیدی، چالاکوانی سیاسی کردووە."
بینراو و بیستراو: چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی سەلمان خالیدیان لە کاتی ڕادەستکردنەوەی بە دەسەڵاتدارانی کوێت لەلایەن عێراقەوە لە دەروازەی عەبدلی سنووریی بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: حەبیب قورەیشی، شارەزای یاسایی بۆ ئاڤا میدیا، ڕەخنەی لە ڕادەستکردنی سەلمان خالیدی بەرهەڵستکاری کوێتی بە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی گرت و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دۆسیەیە بە هەستیار و مەترسیدار دادەنرێت.
- بە گوتەی قورەیشی دۆسیەی ڕادەستکردنەوەی داواکراوان دۆسیەیەکی مەترسیدار و هەستیارە کە دەبێت دەوڵەتی عێراق زۆر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکات و دەپرسێت بۆچی ڕکابەرێکی کوەێتی ڕادەستی کوێت دەکەین و لە هەمان کاتدا سکاڵامان لە دژی هاووڵاتییەکی کوێتی هەیە کە شەو و ڕۆژ سوکایەتی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق و شەهیدان دەکات و شەو و ڕۆژ سووکایەتی بە بەرپرسانی عێراقی دەکات؟
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پلاتفۆرمی ئێکسدا، خالیدی بە چالاکی سیاسی و ڕەخنەی تووند لە بنەماڵەی فەرمانڕەوای کوێت ناسراو بوو، هەروەها تیشکی دەخستە گەندەڵییەکان و بابەتەکانی دیکەی وەک شێوازی حوکمڕانی.
- لە نیسانی 2024 پاش دەرچوونی مەرسومی میری کوێت، بەپێی ماددەی 13 لە یاسای ڕەگەزنامەی کوێتی ساڵی 1959، ڕەگەزنامەی کوێتی لە خالیدی سەندرایەوە.
- بەگوێرەی سەنتەری کەنداو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە 15ی ئایاری 2023، دادگای تاوانەکانی کوێت خالیدی بە پێنج ساڵ زیندانی و کاری قورس تاوانبار سزاداوە.
- تۆمەتەکانی دژ بە خالیدی بریتین لە "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ناڕاست و لایەنگری لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی وڵات و بڵاوکردنەوەی هەر شتێک کە زیان بە پەیوەندییەکانی کوێت لەگەڵ وڵاتانی دیکە بگەیەنێت لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لەسەر پلاتفۆرمی X".
- بەگوێرەی هیومان ڕایتس ۆوچ، پێشتر خالیدی بە پێنج ساڵ زیندانی سزا درابوو، بەڵام بەرپرسان لێبووردنیان بۆ دەرکردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە






