مەشهەدانی داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆن دەکات
- عێراق
- 2025-01-02

پەرلەمانی عێراق-وێنە:ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان دەکات بەمەبەستی دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 6-1-2025 تەمەنی یاسایی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی دێت، بۆیەش کۆمیسیۆن داوای درێژکردنەوەی ماوەی کارەکانی کردووە، بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵپشت بە دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و لەسەر داوای ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پاڵپشت بە یاسای ژمارە 31ی ساڵی 2019ی کۆمیسیۆن کە هەموار کراوەتەوە، نوسراوی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی کردووە، مەشهەدانیش داوایکردووە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (5-1-2025) سازبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






