لە بارەی ڕادەستکردنەوەی چالاکوانێکی سیاسی بە کوێت عێراق ڕوونکردنەوە دەدات
- عێراق
- 2025-01-02

ئاڵای عێراق و کوێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی ڕادەستکردنەوەی چالاکوانێکی سیاسی بە کوێت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەوان تۆمەتبارێکی داواکراویان لە چوارچێوەی پۆلیسی نێودەوڵەتیی (ئینتەرپۆل) ڕادەستی وڵاتی کوێت کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕادەستکردنەوەی سەلمان خالیدی، چالاکوانی کوێتی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بە دەسەڵاتدارانی کوێت، کاردانەوەی تووندی بەدوای خۆیدا هێناو و چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشی تووندیان کردە سەر پارێزگاری بەسرە و وەزیری ناوخۆی عێراق و ئەم کارەیان شەرمەزار کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت:
- بەشێک لە سایتە سۆشیال میدیاییەکان هەواڵ و وێنەیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕادەستکردنی تۆمەتبارێکی داواکراوی پۆلیسی نێودەوڵەتیی (ئینتەرپۆل) لە وەزارەتی ناوخۆ بە هاوتاکەی لە لایەنی کوێتییەوە.
- بەو پێیەی عێراق ئەندامی ڕێکخراوی ئینتەرپۆلی نێودەوڵەتییە، وەزارەتی ناوخۆ بە وردبینییەکی زۆرەوە کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن و پەیماننامەکان و هاوکاری تەواو لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دۆست لەم ڕێکخراوە و لە بوارە ئەمنییە جیاوازەکان دەکات ئەوەی کە لەسەریەتی.
- ئەو هاووڵاتییە کوێتیە لەلایەن دەزگای دادوەری کوێتەوە بەپێی ژمارەیەک دۆسیەی تاوان لەسەر خاکی عێراق داواکراوە، عێراقیش فەرمانی دەستگیرکردنەکەی لە لایەنی کوێتیەوە بە دەست گەیشتووە.
- ئێمەش ڕادەستی دەسەڵاتدارانی کوێتمان کردەوە، ئەمەش ئەوبوو کە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق داواکرابوو بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو تۆمەتبارانە کە لە ناوخۆی وڵاتدان، ئەمەش لە نێوان ئینتەرپۆلی عێراقی و ئینتەرپۆلی کوێت ئەنجامدراوە.
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە فەرمانگە تایبەتمەندەکانییەوە کار لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو کەسانە دەکات کە لەلایەن ده زگای دادوەریی عێراقەوە داواکراون، هاوکات هاوکات ئەو داواکراوانەش ڕادەست بە وڵاتان دەکاتەوە کە پەیماننامەی نێودەوڵەتی و یاداشتی لێکتێگەیشتن و هاریکارییان لەگەڵدا هەیە بەگوێرەی بڕیاره دادوەرییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






