بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
دوای کەوتنی دەسەڵاتەکەی و هەڵاتنی بەشار ئەسەد بەرەو ڕووسیا، ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە کە هەوڵی ئەوە درابێت ژەهراوی بکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی 'زە سەن'ی بەریتانی ئاشکرای کردوو: بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا، هەوڵی ژەهراوییکردنی دراوە، بەهۆی ئەوەی لە ناکاو بارودۆخی تێکچووە و داوای یارمەتی پزیشكی کردووە، هاوکات لە شووقەکەی خۆی چارەسەری بۆ کراوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە''.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، ئەو پشکنینانەی کە بۆیکراوە دەرکەوتووە کە ژەهر لە جەستەیدا هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆخی تەندروستی ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە بەرەو خراپتر دەڕوات، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی پاسپۆرتەکەشیەوە ناتوانێت بچێتە بەریتانیا، وەزارەتی ناوخۆیی بەریتانیاش جەختی کردۆتەوە، ئەسما بەڵگەی پێویستی نییە بۆ هاتنە ناوەوەی بەریتانیا، ناکرێت تەنیا بەهۆکاری تەندروستی ڕێگەی پێبدرێت.
باکگراوند: لە 8-12-2024 هێزەکانی تەحریرولشام توانیان دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆنتڕۆڵ بکەن و کۆتایی بەدەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە وڵاتەکە بهێنن، ئەسەدیش ڕووی لە مۆسکۆ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتووی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر کەوتە مەترسییەوە؛ پاشا مان دەگرێت
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە






