ئاڤا نیوز
تۆڕی دادپەروەری بۆ چاودێری گرتووخانەكان، نۆیەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە بارەی ڕەوشی گرتووخانە و چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاو کردەوە. لە ڕاپۆرتەكە دەركەوتووە؛ دۆخی چاكسازییەكان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق، باشترە.
وێنە گەورەكە: لە عێراق، 27 گرتووخانە و بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی هەن كە 16ـەیان سەر بە وەزارەتی دادن و سێشیان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا سەربازییەكانن، هەشت گرتووخانەی چاكسازیش سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتین. سەرجەم گرتووخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەراورد بە ڕووبەری گرتووخانەكان لە ڕێژەی دیاریكراو گرتووی زیاتریان تێدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ستاندەرە جیهانییەكان و بە لەبەرچاوگرتنی مافی زیندانییان، پێویستە شوێنی مانەوەی هەر گیراوێك لە چوار مەتر چوارگۆشە كەمتر نەبێت، بەڵام ئەوە لە گرتووخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەبەرچاو نەگیراوە و سێ ئەوەندەی ڕێژەی دیاریكراو، گیراوان تێدایە.
ڕاگەێنراوی فەرمی: تۆڕی دادپەروەری بۆ چاودێریی ڕەوشی گرتووخانەكان ڕایگەیاند: لە چاكسازییەكانی ئافرەتان، ڕەچاوی جیاكردنەوەی دەستگیركراوان لەسەر بنەمای ترسناكی تاوانەكەیان نەكراوە و هەموویان بە هەڕەمەكی تێكەڵ كراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەشێك لە چاكسازییەكان، تەنانەت منداڵی بچووك و كۆرپەڵەش لەگەڵ دایكە حوكمدراوەكەیتی و تێكەڵ بە تاوانبەرەكانی دیكەن.
چارەسەر چییە؟
بۆ چارەسەری جەنجاڵی گرتووخانەكان، تۆڕەكە پێشنیاز دەكات پەنا بۆ سزای پێبژاردن ببردرێت لەبری هێشتنەوەیان لە گرتووخانە. لەگەڵ كاراكردنی ماددەی ئازادكردنی مەرجدار بەتایبەت بۆ ئافرەتان و كچان دوای بەسەربردنی دوو لەسەر سێی ماوەی حوكمەكەیان لە گرتووخانە.
ئەوەش بزانە: بە گوێرەی بەدواداچوونی مەیدانیی تۆڕی دادپەروەری بۆ چاودێریی ڕەوشی گرتووخانەكان، 80% بینای گرتووخانە و چاكسازییەكانی عێراق بەكەڵكی هێشتنەوەی حوكمدراوان نایێن و شوێنی پاككەرەوە و دەستشۆری پێویست و خاوێنیان نییە و بە هیچ جۆرێكیش ڕەچاوی حوكمدراوانی خاوەن پێداویستی تایبەت نەكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






