
دوایین سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی خامنەیی؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانی ئەمجارەی بۆ تاران، چەند دۆسیەیەکی گەرمی ناوچەیی و ناوخۆیی لەگەڵ خۆی دەبات، لەنێویاندا دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان.
وێنە گەورەکە: بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. سەردانەکەشی لە کاتێکدایە گوشارەکانی سەر عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان تا دێت زیاتر دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لە چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ڕایگەیاندووە، سوودانی لەگەڵ خۆی دۆسیەی ناوخۆیی و ناوچەیی گەرم دەباتە تاران، لەوانە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، ڕەنگە ئەو پەیامە هۆشداریییە تووندەش بە تاران بگەیێنێت کە لەم دواییانەدا لەلایەن ئەمریکاوە پێی دراوە سەبارەت بە سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی 4-1-2025 لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی سەید محەممەد باقر حەکیم گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: " هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت، چ لە بواری ئابووریدا بێت یا ئەمنی، لەهەمان کاتدا ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە پێویستمان بە پرۆسەی چاکسازی لە جومگە جیاجیاکاندا هەیە".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی پشتڕاستی کردەوە کە زانیاریی لەسەر بەئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەبەردەستدایە.
لێدوانی فەرمی: عهممار حهكیم، سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی ڕایگەیاند: مەبەست لە سنووردارکردنی چەک، لە ڕاگەیێنراوەکەی ئەم دواییەی مەرجەعیەت، چەکی دەست گرووپەکانە. ڕەنگە بەپێی ئەوەی لە ئیدارەی ئەمریکاوە دەستمان دەکەوێت، بکرێنە ئامانج.
پێدراوە ڕاستییەكان: پێشتریش مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو: سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە هۆشداریی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کردبوو گوشارەکانی ئەمریکا بووە هۆکاری وەستانی نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە






